ئارەش شەریفی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨٣ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، بەڵام هێشتا لە دەستبەسەر و بارودۆخی نادیارە. نەزانینی چارەنووسی کاک شەریفی نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئارەش شەریفی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨٣ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە دەستبەسەرە و لە دۆخێکی نادیاردایە. بەپێی ئەم ڕاپۆرته، سەڕەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ دامودەزگاکانی ئەمنییەتی و قەزایی، لایەنه پەیوەندیدارەکان ڕەتی دەکەنەوه وەڵامێکی ڕوون لەسەر چارەنووسی کاک شەریفی بدەنەوە.
ئەم هاوڵاتییە دەستبەسەرکراوە، لە دوای دەستگیرکردنیەوە تا ئێستا مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و ئەگەری دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
ئارەش شەریفی، تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی عەباس، خەڵکی گوندی “تەنگسیر” و دانیشتووی شاری مەریوان، لە ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢ بە بێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە نییە.