مەهاباد؛ سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران

پوریا نەسیری، میهران خەدیری پوور و سروش یوسفزادە، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم لە شاری مەهاباد، میهران خەدیری پوور، سروش یوسفزادە و پوریا نەسیری دەستبەسەر کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پوریا نەسیری، خوێندکاری ماستەری بەشی یاسا لە زانکۆی ناحکومی ئیسلامی شاری مەهاباد لە شەقامێکی ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی لیباس شەخسی دەستبەسەرکرا و سروش یوسفزادە و میهران خەدیری پوور لە ماڵەکەی خۆیاندا لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکران.

هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتیانەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا

ش ژوئن 21 , 2025
ئیسماعیل ئیسماعیل پوور، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی چوارشەمە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئیسماعیل ئیسماعیل پوور، هاووڵاتی تەمەن ٥٨ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری ورمێ گواسترایەوە. […]

بابەتی پەیوەندیدار