مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی توندوتیژانەی هاووڵاتیەک

ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەریوان بە توندوتیژیەوە “ئیدریس دادرەس” هاووڵاتی شاری مەریوانیان دەستبەسەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣ هێرشیان کردە سەر ماڵی “ئیدریس دادرەس” لە مەیدانی جیهاد، بە توندوتیژیەوە ناوبراویان دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیاریان کرد.

ئەم دەستبەسەرکردنە لەبەر چاوی هاوژین و ٥ منداڵی ناوبراودا ئەنجام دراوە.

تا ئێستا لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

“ئیدریس دادرەس” هاووڵاتی تەمەن ٤٧ ساڵ خەڵکی گوندی “سەردۆشی” سەربە شاری مەریوان و دانیشتووی مەیدانی جیهادی ئەم شارەیە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بۆکان؛ مەحکووم کرانی مەتین حەسەنی بە ٣١ مانگ بەندکران

چ ژوئن 26 , 2024
مەتین حەسەنی، لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٣٩٨ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی بۆکان بە ٣١مانگ بەندکران مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مەتین حەسەنی لە تۆمەتەکانی «بانگکردنی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتنی یەکتر» و «چالاکی دژ بە ڕژیم» بەرگری لەخۆی کردووە. مەتین حەسەنی، مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بە تۆمەتی «چالاکی دژ […]

You May Like