سەردەشت؛ دەستبەسەرکردنی شۆڕش ئەبوبەکری هونەرمەندی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

شۆڕش ئەبوبەکری (شۆڕەسوار)، هونەرمەندی خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، شۆڕش ئەبوبەکری (شۆڕەسوار)، هونەرمەندی خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستگیرکردنی شۆڕش ئەبوبەکری کاتژمێر ٣ی سەر لە بەیانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ فەرمانی دادوەری ئەنجامدراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردنەکەی لەبەردەستدا نییە.
شۆڕش ئەبوبەکری پێش دەستبەسەرکردنی لە حەوزەی هونەردا چالاک بووە و پەیمانگایەکی هونەری بە ناوی “ئاوای کورد” لە شاری سەردەشت بەڕێوەدەبرد.

Thumbs Up

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س ژانویه 9 , 2024
سیامەند مینا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، سیامەند مینا خەڵکی گوندی “گردە بەردان” سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا چوونەتە […]

You May Like