مەریوان؛ مەحکوومکردنی چوار چالاکی سنفی مامۆستایان بە زیندان

“ئارام موحەممەدی، تەحسین موستەفا، سەیوان سلێمانی و ئارام قادری”، لە چالاکانی سنفی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان هەر یەکێکیان بە ٤ مانگ زیندان مەحکووم کران. حوکمی ڕاگەیەندراو بۆ ئەم چالاکانە بۆ ماوەی ٢ ساڵ دواخراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوار چالاکی سنفی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان بە زیندان مەحکووم کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ناوبراوان” لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان، بە تۆمەتی “تەبلیغ لەدژی ڕژیم” هەر یەکێکیان بە ٤ مانگ زیندان مەحکووم کران. حوکمی ڕاگەیەندراو لەدژی ئەم چالاکانە، بۆ ماوەی ٢ ساڵ دواخراوە.
“ناوبراوان” لە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠١، لە درێژەی گردبووەنەوە ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکران و لەکۆتاییدا پاش ڕۆژێک بە کەفالەت ئازاد کران.
ئەم چالاکانەی سنفی مامۆستایان لە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١، بۆ وەرگرتنی کۆتا بەرگری بۆ لقی یەکی لێکۆڵینەوەی دادگای مەریوان بانگهێشت کرابوون.
تۆمەتبار کردنی ئەم کەسانە لە خاکەلێوەی ١٤٠٢، لەلایەن لقی چاودێری دادگای گشتی و شۆڕشی مەریوان ڕاگەیەندرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

خەباتی بێ‌پسانەوەی کرێکاران لەپێناو زیادکردنی حەقدەستەکان

چ جولای 10 , 2024
هێشتا سێ ڕۆژ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و هێنانەدەرەوەی مەسعوود پزیشکیان لە سندووقەکانی دەنگدان تێپەڕ نەبووە کە کۆبوونەوەی کرێکارانی ناڕازی، لە شارە جۆراوجۆرەکان هاوشێوەی هەفتەکانی ڕابردوو، هەروا بەردەوامە. بۆ نموونە: کرێکارانی پەیمانکاری ئابفای ڕوودبار، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە وەدواکەوتنی حەقدەستەکانیان بۆ ماوەی ٨ مانگ و نەبوونی ئەمنییەتی پیشەیی، ماوەی ١٣ ڕۆژی […]

You May Like