سنە؛ دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی دە چالاکیی سنفی بەڕێوەچوو

دانیشتنی دادگا بۆ تۆمەتەکانی محەمەدڕەزا مورادی، موختار ئەسەدی، سەیدغەیاس نیعمەتی، ڕەزا تەهماسبی، مەجید کەریمی، سەلاح حاجی میرزایی، شەهریار نادری، ئارام ئیبراهیمی، سادق کەنعانی و بێهزاد قەوامی لە لقی ١٠٩ی دادگای شاری سنە بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە کاناڵی شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، ڕۆژی دووشەمە نۆزدەی جۆزەردانی ١٤٠٤، دانیشتنی دادگایی دە چالاکیی سنفی مامۆستایان بەڕێوەچوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دانیشتنی دادگا بۆ تۆمەتەکانی محەمەدڕەزا مورادی، موختار ئەسەدی، سەیدغەیاس نیعمەتی، ڕەزا تەهماسبی، مەجید کەریمی، سەلاح حاجی میرزایی، شەهریار نادری، ئارام ئیبراهیمی، سادق کەنعانی و بێهزاد قەوامی لە لقی ١٠٩ی دادگای شاری سنە بەڕێوەچوو. ئەم چالاکانەی فەرهەنگیان بە تۆمەتی «تێکدانی ڕێسا و ئاسایشی گشتی» بەرگرییان لە خۆیان کرد.

ئەوان پێشتر لەگەڵ پێنج چالاکیی فەرهەنگی دیکە بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک بۆ ئەم دادگایە بانگهێشت کرابوون.

لە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری سنە دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکانەی سنفی دەرکردبوو. بەشداری ئەم چالاکانە لە گردبوونەوەکانی ناڕەزایەتی مامۆستایان لە جۆزەردانی ١٤٠١، بووە هۆی کە دۆسیەی دادوەری لە دژیان کرایەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ناڕەزایەتی تەشەنەی کردووەتە ناو هێزە سەرکوتگەرەکان

چ ژوئن 11 , 2025
ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ویدئۆیەک سەبارەت بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژمارەیەک لە هێزەکانی “یەکەی تایبەتی فەراجا”  بڵاوکرایەوە. ناڕازییان لە بەردەم ستافی سەرەکی فەراجا کۆبوونەوە و وتیان کە ٢٣ ساڵ لەمەوبەر پارەیان داوە بۆ ئەوەی خانوویان پێبدرێت، بەڵام تائێستا هیچ خەبەرێک لە پێدانی خانوو نییە و هیچ کەسیش لەم بابەتەوە وەڵام […]

بابەتی پەیوەندیدار