سامان وەیسی، خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەئەمنیەکان ئەو شارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سامان وەیسی هاوڵاتی ٢١ ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری مەهاباد؛ دوای داواکردنی لەڕێگای تيلێفۆنەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارە، دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگیران و تۆمەتەکان لەدژی ئەو هاوڵاتیە هیچ زانیارییەک بەردەست نییە.