سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك حه‌وتوو به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “فه‌ریبا زه‌ندكه‌ریمی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان، چاره‌نووسی ئه‌و چالاكه سنفیه هێشتا ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە، “فه‌ریبا زه‌ندكه‌ریمی” پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرا. هێزە ئەمنیەتیەکان پاش دەستبەسەرکرانی ئەو چالاکە سنفییە هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و بەشێک لە کەرەستە شه‌خسیه‌كه‌یان لەگەڵ خۆیان بردووە. جێگای ئاماژه‌یه كه “فه‌ریبا زه‌ندكه‌ریمی” له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.