پاوە: برینداربوونی ٥ کۆڵبەر بە ڕووداوی هاتوچۆ

لە ڕووداوێکی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی کۆڵبەراندا لە نزیک پاوە، ٥ کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون.

بەپێی زانیاریەکانی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دووشەمە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، لە ڕووداوێکی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلێکی پژۆ ٤٠٥ و پرایدی کۆڵبەراندا لە ناوچەی چۆڕژی سەر بە نۆسمە لە نزیک پاوە، هەموو سەرنشینانی ئەم دوو ئوتۆمبیلە بە سەختی برینداربوون.

تا کاتی نووسینی هەواڵەکە، تەنها ناسنامەی کۆڵبەرێک بە ناوی «ناسح محەمەدیان» هاوڵاتی سەلاسی باوەجانی بۆ کۆڵبەرنیوز ئاشکرا بووە.

دەگوترێ ٤ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون، کە تا ئەم ساتە لە ناسنامەی ئەوان هیچ زانیاریەک بەردەست نییە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود: برینداربوونی کۆڵبەرێک بە بەردبارانی هێزەکانی ڕژیم

د مارس 11 , 2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە «بەرد» لە لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود بریندار بوو. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە «بەرد» لە لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود قاچی چەپی بریندار بوو. بەپێی هەواڵەکە، ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «ئومێد مورادی» ڕاگەیەندراوە.شایانی باسە ناوبراو بۆ […]

You May Like