نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی ڕێژیم

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری١٤٠٢ بەهۆی دانانی بۆسە و تەقەی هێزەکانی سنووری ڕژیم، کۆلبەرێک لە سنووری نەوسوود بریندار بوو

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “یەحیا” پشتڕاستکراوەتەوە، کە بەهۆی بەرکەوتنی گوللە لەلایەن هێزەکانی سنووریی ڕژیمەوە “لاقی” بە سەختی بریندار بووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەر وەرگرتن بۆ شاری نەوسوود سەر بە شاری پاوە گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەغەدە; دەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پ ژانویه 18 , 2024
خەلیل ڕەسوڵ زادە و عەزیز حالخالی هاووڵاتییانی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، خەلیل ڕەسوڵزادە تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی گوندی “شاولە”ی سەر ە شاری نەغەدە، و عەزیز حالخالی دانیشتووی شاری نەغەدە، خێزاندار و خاوەنی دوو […]

You May Like