نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەوانی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، باسی لە دەرکرانی خۆی لە شوێنی کارە نوێیەکەی بە هۆی “گێڕانەوەی شێوازی هەڵسوکەوتی هێزەکانی گاردی تایبەت” کرد.

ئەم ڕۆژنامەوانە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی جۆزەردان، لە زنجیرەتویتێکدا ڕایگەیاند: “ئامانجی من لە وتن و بێدەنگ نەبوون ئەوەیە کە لانیکەم بتوانم سەبارەت بەو دۆخەی کە لە ئێراندا تێێدا دەژین بە بێ سانسۆرکردن بنووسن، جا ئاکامەکەی هەر شتێک بێت قەبووڵی دەکەم.”

نازیلا مەعرووفیان نووسیویەتی: “لەو کاتەوە کە شێوازی هەڵسوکەوتی هێزەکانی گاردی تایبەتم گێڕاوەتەوە، زۆر بە ڕێزەوە لە شوێنی کارەکەم دەر کرام.”

ئەم ڕۆژنامەوانە ڕایگەیاند: ” لە دوای زیندان بەرانبەر بە من دوو شت ڕوویان دا. یەکێکیان هەڕەشە پەیتاپەیتاکان لەلایەن لێپرسەکەم و دوورخرانەوە و ئیزن نەدان بە کار کردن لە نووسینگەی ڕۆژنامە. هەموو ئەمانە بەو هۆیەوە بوو کە من تەنیا ڕەخنەگرێکی ناڕازیم. هەموو ئەمانە بۆ ئەوەیە کە ئینسان تێک بشکێنن یان بتگەیێننە سنووری خۆکوژی یا ئیتر دابڕێیت و لە وڵاتەکەی بڕۆی. بێگومان منیشم مرۆڤم و ئازار دەچێژم بەڵام تا ڕۆژێک کە زیندوو بم، دەنووسم و لە وڵاتەکەی خۆمدا دەمێنمەوە جا بە هەر ڕادەیەک هەوڵ بدەن.”

نازیلا مەعرووفیان نووسیویەتی: “وێنەی پرۆفایلەکەم لەلایەن وەحید میرزاییەوە گیراوە کە چەندین جار پێیان وتبوو کە وێنەی نازیلا لە هیچ قاپێکی تۆدا نەبێ و وێنەی لێ مەگرە، بەڵام بژیت وەحید.”

ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٢، ئەم ڕۆژنامەوانە، هەڵسوکەوتی هێزەکانی یگانی تایبەت و جنێودانی ڕەگەزیی ئەوانی بەرانبەر بە خۆی کە بە بێ سەرپۆش لە تئاتری شاردا بەشدار بوو، بە فەرمی بۆ خەڵک گێڕایەوە.

ڕێبەندانی ١٤٠١، ئەم ڕۆژنامەوانە لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “ئەفشاری”، بە تۆمەتی “چالاکیی پڕوپاگەندەیی دژی نیزام” و “بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی لە ڕێگەی وتووێژ لەگەڵ باوکی ژینا_مەهسا ئەمینی”، بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری، ١٥ میلیۆن تمەن سزای نەختی و ٥ ساڵ قەدەغەبوونی چوونەدەرەوە لە وڵات مەحکووم کرابوو و حوکمی ٢ ساڵ زیندانەکەی بۆ ماوەی ٥ ساڵ چووە حاڵەتی هەڵپەساردنەوە.

ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠١، نازیلا مەعرووفیان بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرا.

ئەم ڕۆژنامەوانە کوردە، ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی خەزەڵوەی ١٤٠١، بە هۆی وتووێژ لەگەڵ ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا_مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری نۆسود

ی ژوئن 18 , 2023
سێ کۆڵبەری خەڵکی شارۆچکەکانی جوانڕۆ و پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری نوسود بریندار بوون. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە نزیک گوندی “دزاوەر” لە ناوچەی سنووری نوسود کردووە، لە ئەنجامدا دوو کۆلبەر خەڵکی […]

You May Like