ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاری سه‌حنه‌  له‌ ئاست پیس كردنی سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه‌

هاووڵاتییانی خه‌ڵكی شاری “سه‌حنه”ی سه‌ر به‌ ئۆستانی كرماشان، ڕۆژی دووشه‌ممە 23ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری ئه‌ شاره‌ له‌ ده‌فعی زبڵ و خاشاك و پیس كردنی ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌یان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی دانیشتووانی سه‌حنه‌، كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵ و خاشاك له‌ ده‌ورووبه‌ری گونده‌كان بۆنێكی ناخۆشی به‌ ناوچه‌كه‌دا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هاتنی بارن، شیرابه‌ی ئه‌و زبڵه‌ تێكه‌ڵی ئاوی چۆمه‌كان و كانیاوه‌كان ده‌بێت. ده‌یان جۆر نه‌خۆشی ده‌گمه‌ن له‌و ناوچه‌یه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێك به‌ سڵامه‌تی هاووڵاتییان ناده‌ن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی قه‌سری شیرین به‌ هۆی نه‌بوونی ئارد و داخرانی نانه‌واخانه‌كان

س مارس 15 , 2022
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ كه‌ نانه‌واخانه‌كانی شاری “قه‌سری شیرین” به‌ هۆی نه‌بوونی ئارد ده‌رگای دووكانه‌كانیان داخستووه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. به‌ وته‌ی نانه‌واخانه‌كانی ئه‌و شاره‌، به‌شه‌ی ئاردی مانگانه‌یان زۆر كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ و جوابده‌ره‌وه‌ی نیازی هاووڵاتییان نییه‌. هاووڵاتییه‌ك له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێت: له‌كاتێكدا خه‌ڵك به‌ده‌ست گرانی و هه‌ڵاوسانه‌وه‌ […]

You May Like