نیۆلیبراڵیزم لە پەروەردە و خوێندن (وەک سێکتەرێکی کۆمەڵگا) چ ڕۆڵێک دەگێڕێت

ڕۆمان میرەکی
نیۆلیبراڵیزم چەمکێکە کە پێناسەی پرۆسەی سەرمایەداری سیاسی و ئابووری جیاواز دەکات کە لە سەدەی ڕابردوو لە ئاستی جیهانی و ناوخۆیی جێبەجێکراوە. لە نزیک گریمانەی تەنها تاکی ئازادی ڕێکخراو لەدەوری بازاڕ دەتوانێت بەرهەمهێنەری گەشەی ئابووری زۆرباش بێت لەبەرئەوەی ئەوان تەنها ئەوانەن کە دەتوانن پێویستیەکانی خۆیان دابین بکەن. وڵاتان لەبەرئەوە، پێویست بە ڕاگرتنی ئەوان لە ڕێکخستنی بازاڕان ناکات بەڵام دروستکردنی دامەزراوەی ڕێکخستن کە پارێزەری مافی سامانی تاک و پرۆژەی ئابووری ئازاد بێت. بە گشتی، سیاسەتی نیولیبراڵ بە تایبەتی کردنی ئابووری برەو دەدات، وە ئەو دامەزراوانەی بە گشتی ماونەتەوە بە مۆدێلی بازرگانی بگۆڕدرێن بەپێی ڕکابەری و هەژماری توند بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو کاڵا و خزمەتگوزاریانەی کە پێشکەشی دەکەن. لەوەش زیاتر، ئەم سیاسەتانە وەکو کڕیار مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتی دەکات کە پێویستە فێربێت بەکارهێن و بەرهەمهێن بێت بۆ پاراستنی تەندروستی. وەکو رێدنەر و ماهۆنی کورتیان کردەوە، نیولیبراڵیزم ” لێپرسینەوەی بابەتەکان بۆ پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان کە پشتگیری بڵاوبوونەوە و ڕاستاندنی سەرمایەیە لە ژیانی ڕۆژانەماندا کە بە تەواوی هاوپۆل دەکرێت لەنێو لۆجیکی بازاڕی جیهان”.
لە ١٩٨٠ نیولیبراڵیزم سیاسەتی جیهانی زیاتر جووڵاندەوە، تەنها لە سەدەی ڕابردوودا گفتوگۆی زیاتر لەبارەی دامەزراوەی پەروەردە هەبووە. دەرکەوتن لە دۆخێکی شێوێنراودا، دەستەواژەکە ئاماژەیە بۆ جۆرێکی نوێی لیبراڵیزمی ئابووری سەدەی ١٩ هەم یان لایسز فەیر کە بەرزبوونەوەی دراماتیکی سەرمایەداری پیشەسازی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەسەری بنیاتنرا. گاڵتەجاڕیانە، زاراوەی لیبراڵیزم لەگەڵ پێشکەوتووخوازی کۆمەڵایەتی سەدەی ٢٠ لەیەکدرا، بەکارهێنانی حکومەت وەکو هاوتاکردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ ڕزگارکردنی بازاری ئازاد لە کۆت و بەند. چەمکی حکومەت وەکو یەکسانکردنی هێزی گونجاو پەیوەست بە خوێندنگای ئابووری، کە ئێستا لە پووکانەوەیەکی تونددایە. وەکو ستراتیژی نیولیبراڵیزم کە گۆڕینی بەرهەمهێنانە لە ئەرکێکی دەوڵەتی نەتەوە بۆ جیهانیبوون، هێزی دەوڵەت بۆ دەستتێوەردان لە گۆڕانێکی بایەخداردا. لە هاوکێشەی ئێجگار سادەدا، نیولیبراڵیزم مەبەستی لابردنی بەربەستی چاودێری کۆمەڵایەتیە وەکو ئەرکێکی حکومەت لەو باوەڕەی کە بازاڕ بە چالاکترین و کاریگەرترین شێوە بەبێ بەربەست بەردەوام بێت. لەنێو ئاستی ڕەخنەکان لەم سیاسەتانە ئەوەیە کە ئەوان سەرچاوەی سروشتی و مرۆیی تێکدەدەن (بەتایبەتی لە وڵاتانی کەم گەشەسەندووی ئابووری)، هێزی بڵاوکردنەوەی سەرمایە لە پرۆژەی چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ بازاڕی ئابووری، وە مافی مرۆڤ بۆ ئازادی و پەروەردەی زۆرەملێ دەخاتە مەترسییەوە.
لە کۆمەڵگای مەترسیداری نیولیبراڵ، خەڵکانی گەنج پێویستە “بەڵگەنامەی خۆی” لە شوێنکار و پەروەردەی داهاتوو ئاسایش بەدەستبهێنێت.لە بەدەستهێنانیدا شکستی هێنا کە وایدادەنێت بەهۆی هەڵەی خۆیەتی، “مرۆڤەکان بەگوێرەی تەنگ و چەڵەمە لەدایکبووە”. نیگەرانیەکان زیاددەبنەوە بەگوێرەی گۆڕانکاریە خێراکان لە سیاسەتی نیولیبراڵ وەکو کاری بێسەرچاوە، پاشەکشەی ڕێکخراوانە، وە ڕێکەوتننامەی بازرگانی نێودەوڵەتی کە تەنها قازانجێکی زۆر کەمی هەیە. لەگەڵ هەڵبژاردەی وەکو پەروەردەکردنی منداڵان لەم ژینگە سیاسیەدا، خێزانان زۆربەیان تێنەگەیشتوون، شتی هەڵە بوون، سووتەمەنی مەترسیدار لەلایەن تێڕوانینی میدیا دەربارەی شکستی خوێندنگاکان، مامۆستای ناکارامە و توندوتیژی خوێندنگا. لەژێر فشاردا، خێزانەکان بە ئاسانی سەرسامی بەرنامە دەبن کە دەردەکەوێت بە ڕازیبوونیان بە چەندان مەبەست، وەکو دیسپلین، پاراستن و دەسکەوتی گەورەی ئەکادیمی. هەروەها نیولیبراڵان دەڵێن کە دەوڵەت پێویستە هەنگاو بۆ دواوە بنێت و ڕێگە بە بازاڕ بدات بەکارهێنەر هۆشیارانە هەڵبژێرێت و گرفتە کاتییەکان لە خوێندنگاکان چارەسەر بکات، سیاسەتەکانی نیولیبراڵ زۆرفراوان و بێ پشتگیریکەرانە لە هەڵبژاردە ڕاستەقینەکانی خێزاندا.
لەنێو ئەوانەدا، ئاماژە دراوە کە بنچینەییترین ئامانجی ڕیفۆرمخوازانی نیولیبراڵ بریتیە لە گۆڕینی سیستمی پەروەردە بۆ بازاڕ، وە تا ئەوەندەی دەکرێت خزمەتگوزاریە پەروەردەیەکان بە تایبەتی بکرێن. ئەوانی دیکەش ئاماژەیانداوە ئەم گەشەکردنە لە فۆرمی پسوڵەی پشتگیریکردنی گشتی بۆ خوێندنی خوێندنگا تایبەتەکان. لە ستانداردێکی باڵای تاقیکردنەوەدا، دەستووری گشتی و تایبەت، خوێندنگای یەک ڕەگەز، پەیڕەوی دەستنووس، ناکارامەیی مامۆستایان، ڕاهێنانی مامۆستای جێگرەوە، نەمانی مامۆستای تایبەتی، لابردن و سڕینەوەی یەکێتی مامۆستایان، وە بە گشتی تەرخانکردنی سەرمایەی پەروەردەی گشتی. دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە بازاڕی جیهانی چەندان ملیاردۆلاری بۆ خوێندن و پەروەردە سوودیان وەرگرتووە. هەروەکو چۆن لە تاقیکردنەوە و پیشەسازی بڵاوکردنەوەی کتێب و دەفتەر، لەنێو فرۆشیارانی تەکنەلۆژیای فێرکردن، وە لە ئامادەکردنی خواردن و خزمەتگوزاریە خاوێنکەرەوەکان، بۆ ناونانی بەشێک لەوانە.
لە مێژوودا، پەروەردە و ڕاهێنان لە ناوخۆ و لە ئاستی دەوڵەت و نەتەوەییدا پشتگیری دەکرێت گەشەیان پێدراوە. هەرچەندە، جیهانگیری بەردەوامە لە بەتینکردنی دەسەڵاتداری سیاسەتەکانی نیولیبراڵ لەدەسەڵاتداری سیاسەتەکانی نیولیبراڵ لەڕێگەی بانکی جیهانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی. بانکی جیهانی گەورەترین و کاریگەرترین سەرچاوەی پارەدانی نێونەتەوەیی جیهانیە بۆ پەروەردە. بۆ هەر ساڵێک ٢٥ ملیار دۆلار وەکو یارمەتیەکی تەکنیکی دەدات، وە لەلایەن ١٨٥ لە وڵاتانی ئەندام بەگوێرەی سامانی هەر وڵاتێک بەشداری لە ڕێژەی پارەدانەکە دەکەن. ئەندامان لەگەڵ گەورەترین هاوبەشیکردنی دارایی کە بەهێزترین دەسەڵاتیان بەسەر سیاسەت هەیە. بۆ نموونە، ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەدا ٪ ٢٠ هێزی دەنگدانیان هەیە، بەراورد بە لەسەدا ٪ ٧ لە ٤٧ وڵاتی ناسەرەکی لە سەرجەم پێکدەهێنن. لە ١٩٤٤ بانکی جیهانی لە کۆنفرانسی دارایی و سەرمایەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیو هامپشایەر هاتە دەرەوە، وەکو هەوڵێک بۆ دامەزراندنی دەستوورێکی دارایی و سەرمایەی نێودەوڵەتی لە ئەوروپا لەدوای جەنگی جیهانی دووەم. بەڵام لە ساڵی ١٩٦٠، بۆ قەرزدان بە وڵاتانی گەشەسەندوو لاربوونەوە. بەدرێژایی ڕۆڵی خۆی وەکو قەرزدەری سەرەکی، بانکی جیهانی کاریگەری مەزنی لەڕێگەی بەرهەمهێنانی زانیاری ئابووری و دروستکردنی باشترین ڕاهێنانەکان دەربارەی ستراتیژیەکانی وەبەرهێنانی جیهانی. شوێنەواری بەستنەوەی نێوان نیولیبراڵیزم و بانکی جیهانی بۆ سپۆنسەری ڕێکەوتنی واشنتۆنی ١٩٨٠، کە ئامانجی “پاشەکشەکردنی دەوڵەت، کردنەوەی ڕێگای بازرگانی، کەمکردنەوەی خەرجیەکانی کۆمەڵایەتی، ناڕێکخراوی و بەتایبەتیکردن”.
لەم بابەتە تایبەتەی بڵاوکراوەی ئیجوکەیشناڵ ستەدیس، سیاسەتەکانی نیولیبراڵ بریتیە لە گۆڕینی پەروەردەی گشتی. خوێندن وەکو قازانجی گشتی و باش لەلایەن ئایدۆلۆژیای بەتایبەتیکردن شوێنی دەگرێتەوە. سەپاندنی نیولیبراڵ بەسەر بەردەوامیدانی دەستنووسی گەورەی دیموکراسی هەوڵدانێکی پاشەکشانەیە.
لەم کاتانەدا، “چارەنووسی ئابووری هاوڵاتیان لە ناوچەیەکی نەتەوەیی لە ئەوانی دیکە جیادەبێتەوە، وە ئێستا تێگەیشتووە وەکو ئەرکێکی ئاستی تایبەتی خۆی لە پرۆژەی بازرگانی، کارامەیی، داهێنەرانە و نەرمی بەڕێوەدەبرێت”.
جارێک پۆلەکان خۆیان بۆ ئامۆژگاریکردنی لێخۆشبوون تەرخان دەکەن، پەسەندکردنی جیاوازیەکان، وە بەرەوپێشچوونی بەرپرسیارێتی شارستانی بەرەو کەمبوونەوە هەنگاو دەنێت، دامەزراوە پەروەردەیەکانی ئێمە بوون بە ناوچەیەک بە فەرمانی بازرگانی بەڕێوەدەبرێن کە پیشاندەری هێمای سەرمایەیە بۆ خودەکانی بازرگانی و تاکگەراییبوون.
شەش تیۆری نیولیبراڵیزم
هەروەها دەتوانین بڵێین نیولیبراڵیزم چەمکێکە کە ‘ زۆرجار دەپاڕێتەوە بەڵام بە نەخۆش پێناسە دەکرێت’. کە پۆلێنناسی بەکارهێنانی زاراوەی نیولیبراڵیزم تەرخان دەکرێت کە بریتیە لە: (١) بۆ هەموو مەبەستی تاوانبارکردنی کۆمەڵێک؛ (٢) ‘ شتەکان چۆنن با هەروابن’؛ (٣) چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی کە فۆرمێکی تایبەت بە سەرمایەی نەتەوەیی تەرخان دەکات، زۆر بە تایبەتتر فۆرمی ئەنگلۆ ئەمریکایی؛ (٤) ئایدۆلۆژیای دەسەڵاتداری سەرمایەداری جیهانی؛ (٥) فۆرمی دەوڵەتداری و هەژموون؛ وە (٦) هەمەجۆری لەمیانەی چوارچێوەی گشتی لیبراڵیزم وەک هەردوو گووتاری تیۆری و گوتاری سیاسەت. مشتوومڕکراوە کە ئەم زنجیرە پێناسە بڵاوبۆوەیە بە هەموو لایەک بە شێوەی ئاڵوگۆڕانە گونجاو نین، کە بەکارهێنانی زاراوەکە پێویستە بە شێوەی دراماتیکی لە کۆمەڵەی پێشووی تەسک بکرێتەوە لەگەڵ هەرشتێک و هەمووشتێک کە بۆ نوسەری تایبەت ناخۆش و نەویستراو بێت. بە تایبەتتر، ئاماژە بەوەدراوە کە بەکارهێنانی زاراوەکە لەلایەن میشێل فۆکۆ لە ساڵی ١٩٧٨- ٩ لە وانەکانی، لە ‘بیرسی بیۆپۆلیتیکس’ دۆزراوەتەوە، بەتایبەت لەگەڵ بارودۆخی پێشووتری وەکو هەمەجۆری ئایدۆلۆژیای دەسەڵاتدار و تیۆریەکانی هەژموون ناگونجێت. لەجیاتی ئەوە مەبەستی تێگەیشتنی نیولیبراڵیزمە بەگوێرەی بە دامەزراوەییکردنی مێژووییانەیە، لەگەڵ هەژماری فۆکۆ بۆ گۆڕانکاری مێژووییانەی تەواوکاری کاری ماکس ویبەر لە ناساندنی ئاشکرای کۆمەڵناسی ئابووری بۆ سەرمایەداری نەتەوەیی.