“شوانە خزرنەژاد، ئەحەد خزرنەژاد و سەلاح خزرنەژاد” بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری نەغەدە ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، شوانە خزرنەژاد، ئەحەد خزرنەژاد و سەلاح خزرنەژاد سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەن بۆ هەر یەکێکیان، بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
شوانە خزرنەژاد، ئەحەد خزرنەژاد و سەلاح خزرنەژاد هاووڵاتیانی خەڵکی شاری پیرانشار لە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.