بانە؛کوژرانی کۆڵبەرێک لە لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ

ئەهوەن دەشتی کۆڵبەری ٢٨ساڵ تەمەنی خەڵکی ئاوایی میرەدێ سەر بە بانە،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلە بەیانی دووشەممە١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢،هێزەکانی هەنگی مەزی لەسنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەرکرد کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کۆژرا.بە پێی ئەو ڕاپۆرتە،ناسناوی کۆڵبەرەکە ئەهوەن دەشتی ٢٨ساڵ تەمەن و خەڵکی ئاوایی میرەدێ سەر بە بانەیە.
شایانی باسە کە تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵ

د دسامبر 4 , 2023
لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆ و ڕاودوونانی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دوو کۆڵبەری دیکە برینداربوون. بە پێێ ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،شەوی شەممە١١ی سەرماوەزی ١٤٠٢،دوو کۆڵبەری خەڵکی کرماشان و سنە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵکی بانە برینداربوون. ناسناوی کۆڵبەرەکان پەرویز(ناسناو نادیار) خەڵکی کرماشان و حسام فاتێحی خەڵکی […]

You May Like