سنە؛ ئازادکرانی کەیوان زەندی بەشێوەیەکی کاتی دوای ١٤ مانگ

“کەیوان زەندی” دوای ١٤ مانگ دەستبەسەرکردن، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کەیوان زەندی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، پاش ١٤ مانگ دەستبەسەرکردن، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنی، لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ١٤٠١، کەیوان زەندی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە لە دووکانەکەی خۆیدا ڕفێندرابو و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی سێیەم کۆڵبەری بریندار لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود

ج فوریه 23 , 2024
ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، “فازڵ مەلەکی” لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکە بە هۆی تەقەکردن، لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیمەوە لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی چوارشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووری نەوسوود دەستیان بە تەقەکردن، لێدان و ئەشکەنجەی کۆڵبەران کردووە […]

You May Like