نەغەدە؛ دەستبەسەری و گواستنەوەی ئاکام خزرزادە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان

ئاکام خزرزادە، هاووڵاتی شاری پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی خۆی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی نەغەدە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بە دەرکردنی حوکمی دەستبەسەری ئاکام خزرزادە، ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بۆ زیندانی نەغەدە گواسترایەوە.

ئاکام خزرزادە لە گوڵانی ١٤٠٣، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای دووی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر “مەجید ئەمیر محەممەدی”، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبە دژبەرییەکانی ڕژیم” بە ٢ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

ئاکام خزرزادە، هاووڵاتی شاری پیرانشار لە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا لە یەکێک لە زیندانە ئەمنییەکان لە ورمێ بۆ زیندانی نەغەدە گواسترابۆوە. ناوبراو لە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠١ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوژران و برینداربوونی لانیکەم ٢٧٠ کۆڵبەر لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا - ڕاپۆرتی تایبەتی کۆڵبەرنیوز

د جولای 1 , 2024
ئاماری شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی کۆڵبەرنیوز لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران خولی دووهەمی ١٤یەمین گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەڕێوەدەبات. دوای کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆک کۆماری جەنایەتکاری ڕژیم و تیمی یاوەری لە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، ڕژیم خەریکی بەڕێوەبردنی بە خەیاڵی خۆی هەڵبژاردنێکی […]

You May Like