کرماشان؛ بانگهێشتی بەهمەن نادری بۆ دادگا

بەهمەن نادری، هاووڵاتی خەڵکی شاری کرماشان بە وەرگرتنی ئاگادارییەک، بانگهێشتی لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “بەهمەن نادری” بۆ دادگای ئینقلابی کرماشان بانگهێشت کرا.
بەپێی ئاگاداریەک کە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان دەرچووە و بۆ بەهمەن نادری نێردراوە، ناوبراو دەبێت لە ١٩ی گوڵانی ١٤٠٣، بە مەبەستی کۆتا بەرگری لە تۆمەتی «چالاکی دژی نیزام» لە ناوەندی دادوەری ئاماژەپێکراو ئامادەبێت.
لە خاکەلێوەی ئەم ساڵدا، بەهمەن نادری لەلایەن دادگای ئینقلاب بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و پێدانی سزای نەغدی مەحکووم
کرابوو.

“بەهمەن نادری” لە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢ لە درێژەی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر و پاش هەفتەیەک بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
هەروەها ڕۆژی یەکشەمە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، ئەم هاوڵاتییە پاش بانگهێشتکرانی بۆ لقی چواری لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و ئینقلابی کرماشان بەهۆی بڵاوکردنەوەی بانگەواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان، بە تایبەتی «چالاکی دژی ڕژیم» تۆمەتبار کراو و لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
“بەهمەن نادری”، خێزاندارە و لەدایکبووی گوڵانی ١٣٦٩یە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردن و بێ ئاگایی لە دۆخی ستار کیانی

ی مه 5 , 2024
پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکرانی ستار کیانی، هێشتا لە دۆخی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاش تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ستار کیانی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان، هێشتا لە دۆخی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی ناوبراو نیگەرانییەکانی خێزانەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ئەم […]

You May Like