نووسەر؛ د. موحسین (یارا) سوهرابی
وەرگێڕان لە فارسی؛ ڕۆمان میرەکی

ڕژێمی ئیسلامی ئێران لە سەرەتای دامەزرانی، دەزگاکانی حکومەتی بۆ سەرکوتی نەیارانی بەکارهێناوە و هیچی نەپاراستووە. یەکێک لەو ئامێرانەی کە بەڕێکەوت ناوی سیستەمی سەربەخۆ و تەواو مرۆڤانە لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی، سیستەمی تەندروستییە، لە پەیمانی جیهانی بۆ هێرشی سەری یان خراپ بەکارهێنانی وەک تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناسراوە.
لە سەردەمی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، ڕژێم ڕێگەی بەکارهێنا بۆ کۆنترۆڵ و خراپ بەکارهێنانی مافی چارەسەری خەڵک وەک ئامرازی سەرکوتی سیستماتیک، بە تایبەت لە کوردستان کە زۆرترین ناڕەزایی و مانگرتنمان بینی، لەم ڕاپۆرتە بە وردی باسی دەکەین.
گەمارۆدانی گەڕەکی ڕاپەڕین
کۆبوونەوەی بزووتنەوەی ژینا گەڕەکگەرایی بوون. بۆ ئەوەی زیاتر بەرەنگاری ببن و زیاتر لەسەر شەقامەکان بمێننەوە، خەڵک دەستیان کرد بە کۆبوونەوەی ناوچەیی لە شاران، یەکێک لە خاڵی لاواز توانای هێزی سەرکوتکەر بوو بۆ گەمارۆدانی ناوچەکان کە خەڵک ڕێگەیان پێنەدرا بۆ چوونە ژوورەوە و دەرچوون، ئەمەش هۆکاری ئەو ئاڵۆزییانەی کە هەڕەشەیان لە برینداران دەکرد زیاتر جددی دەبن. بەداخەوە ئاماری وردی ژمارەی ئەو کەسانە بەردەست نییە لەبەر ئەم هۆکارە ڕێگەیان پێنەدرا لە وەرگرتنی چارەسەر بەڵام نووسەری ئەم ڕاپۆرتە وەک پزیشکی خۆبەخش، گەواهی دەدات کە چەند حاڵەتێک بەهۆی ڕێگەنەدان بە چوونە ژوورەوەی ناوچە گەمارۆدراوەکانی سنە (لە ڕستەی گەڕەکی نەبوت و گوڵشان) ڕزگاری بووە.
گەمارۆی شارانی ڕاپەڕین
لە کاتی بزووتنەوە، هێزی سەرکوتکەر گەمارۆی شارانیان دەکرد، نموونەی ڕوونیان گەمارۆی شاری جوانڕۆ بوو کە ڕێگری لە هاتنی سەرچاوەی مرۆیی و دامەزراوەی پزیشکی بە خوێن دەکرد. بەگوێرەی نووسەری ڕاپۆرت لەهەمان ڕۆژدا لەگەڵ یەکێک لە هاوکارانی بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ چارەسەر چوون بۆ جوانڕۆ، سوپای پاسداران سەرجەم دەروازەی چوونە ژووری شارەکەی داخست و ڕێگەی نەدا بە ئۆتۆمبێلی تابلۆی شارەکانی تر، هەموو ئۆتۆمبێلانی کە تابلۆیان هەبووە لە جوانڕۆ پشکنی و بەم شێوەیە ڕێگری لە هاتنی هاوکاری مرۆیی کرا. لەو ڕۆژەدا جوانڕۆ بە سەربازی کرا و سوپای پاسداران بە هاوکاری هێزی پۆلیس بە چەکی نیمچە قورس تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد.
داگیرکردنی نەخۆشخانە
لە سەردەمی بزووتنەوەی ژینا و بۆ ماوەیەکی دواتر، هێزی سەرکوتکەر بە دەرکەوتنیان لە نەخۆشخانەی شاران بە جلوبەرگی جیاواز بۆ ناسینەوەی کەسان و تۆماری کەیس سەرکوتیان دەکرد. جگە لەوەش هێزی سەرکوت بە هاوکاری بەڕێوەبەرانی پۆلیس و نەخۆشخانە، هەڕەشەیان لە بەڕێوەبەرانی بەشی فریاگوزاری کرد کە لیستی برینداران و ڕاپۆرتی ڕۆژانەی بنووسن، هەروەها سەرزەنشتیان دەکرد ئەگەر هاوکار نەبوون. بەم شێوەیە بچووکترین شت بە شاراوەیی دەمێنێتەوە لە چاوی ئەوان. سەرەڕای ئەو بارودۆخانە خەڵکی زۆر لە ترسی دەستگیری ئامادە نەبوون بچنە نەخۆشخانە. بە پێی نووسەری ئەم ڕاپۆرتە، مۆمەن زەندکەریمی، لاوی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شاری سنە، لە ١١ خەزەڵوەری ١٤٠١ بە هۆی نەهاتنی بۆ نەخۆشخانە لە ترسی دەستبەسەری تەقەی لێکرا و کوژرا. ئەو شەوە یەکێک لە هاوڕێیانی مۆمین زەندکەریمی دوای برینداری پێوەندی بۆ کردم بەداخەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەر نەگەڕانەوە و شەهید بوو.
ئاڵۆزی بوونی ئەفسەران لە نەخۆشخانە لێرەدا کۆتایی نەهات، بەڵام ئەو فشارەی بەهۆیەوە دروستبووە هۆکارە کاری ستافی چارەسەری زۆر کەمبێت و ئامانجیان کە چارەسەری نەخۆشەکەیە سەرەڕای هەوڵ و بەزەیی وەک پێشتر ڕەفتاریان نەکرد.
دەستگیری و کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئەشکەنجە و بێچارەسەری
هێزەکانی سەرکوت دوای تەقە خەڵکی زۆریان دەستگیرکرد و بردیان بۆ ناوەندی دەستبەسەری. برینداران خوێنیان لێدەهات بۆ دانپێدانی زۆرەملێ، ئەشکەنجەیاندا و نەیانهێشت چارەسەریان بۆ بکرێت. کۆمار دارەفتادە، لاوی ١٦ ساڵی خەڵکی پیرانشار لە ٨ خەزەڵوەری ١٤٠١ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژرا، یەکێکیان بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لەلایەن ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ بڵاو کراوە، دوای برینداری دەستبەسەر کراوە و کاتێک هێزی فریاگوزاری لەلایەن هەواڵگری ئاگادارکرانەوە کە دەگەن جەستەی بە کوژراوی دەبینن، بەڵام ڕێگەیان پێنادرێت دەستوەردان بکەن لە چارەسەری تەنها ڕێگەیان پێدەدرێت بیبەنە نەخۆشخانە ئەویش دەگاتە نەخۆشخانە کاتێک هیچیان بۆ ڕزگاری ژیانی نەکرد.
ڕامین فاتحی، کرێکاری ٤٨ ساڵ لە شاری سنە کە دوای دەستبەسەری و ئەشکەنجەی سەخت شەهید بوو، یەکێکی دیکە لەو حاڵەتانە بە پێی ڕاپۆرتێک کە پێشتر لەلایەن پزیشکانی خۆبەخشی کوردستان بڵاو کرابۆوە، ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە گواسترایەوە بەهۆی خراپی سیتی سکان گەڕێنرایەوە بۆ ناوەندی دەستبەسەری. بۆ نەخۆشخانەی بەعس گواسترایەوە و سەرەڕای هەوڵی ستافی چارەسەر، بەهۆی ئەشکەنجەی توند و بێچارەسەری دواجار لە ٢٩ ڕەزبەری ١٤٠٢ لەسەر تەختی ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا. ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای دەستپێکی بزووتنەوەی ژینا لە ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە و بێچارەسەربوون زیاتر لە ٣٠ کەسە.
هەروەها نووسەری ئەم ڕاپۆرتە بە پێی بە ئەزموونی باس لە کەیسێکی شاری سنە دەکات بە هۆکاری ئەمنی ناوی ئەو کەسە ئاشکرا ناکات. پیاوێک نزیکەی ٤٥ ساڵ بوو کە دوای برینداری گوازرایەوە بۆ گرتگەی هەواڵگری، سەرەڕای شکاندنی دوو پەنجەی دەستی ڕاستی و تەقەی لە قاچی ڕاستی کراوە، بەڵام ڕێگەی پێنەدرا بۆ چارەسەر تا ئازادی لە ڕۆژی دواتر و هەروەها لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا و ئەشکەنجەی جەستەیی لە ناوەندی دەستبەسەری کرابوو دواجار دوای یەک شەو دەستبەسەری ئازادکرا بەهۆی سەلماندنی کە ڕێبوار بووە لە کاتی هێرشی ئەفسەران و تەقەی لێکرا.
داخستنی نەخۆشخانەی تایبەت و فلتەری نەخۆش لەلایەن نەخۆشخانەی هێزەکان
بە پێی نووسەری ئەم ڕاپۆرتە، ڕژێمی ئیسلامی لە ڕۆژانی سەرەتای بزووتنەوەی ژینا هەوڵی داخستنی نەخۆشخانەی تایبەتی ورمێی دابوو. هەروەها نەخۆشخانەکانی هێزەکان ئاگادارکران کە ڕەتیبکەنەوە لە وەرگرتنی نەخۆشانی بریندار و مەدەنی. پێش ئەوە ئەو ناوەندانە بۆ پەیداکردنی پارە خزمەتی پزیشکی پێشکەش بە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکرد و جیاکارییان نەدەکرد. ئەم نموونەیە بەو شێوەیە پشتڕاست کراوە کە پیاوێکی ٥٠ ساڵ لە کاتی شۆفێریدا فیشەکێک لە چاوی کەوتووە، کە داوای هاوکاری لە پزیشکانی خۆبەخشی کوردستان کردووە، بەڵام لە بێچارەسەری لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی تایبەت، کە داخران یان ڕەتیانکرد وەریبگرن. بەداخەوە لە کۆتاییدا چاوێکی لەدەستدا.
فشار و سەرکوتی ستافی چارەسەری بۆ ڕێگری لە چارەسەری خەڵک لە دەرەوەی ژینگەی چارەسەری
لە کاتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، ستافی چارەسەری گروپی چارەسەریان ڕێکخست و پێکهێنا. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە دەرەوەی نەخۆشخانە چارەسەری خەڵکیان کردووە. هەروەها ئەم بابەتە لە کۆنتڕۆڵ و سەرکوتی هێزەکانی ڕژیم پارێزراو نەبوو و ڕوویان کردە هەڕەشە ستافی پزیشکی. دەستگیری، بانگهێشت و لێپرسینەوە، هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پزیشکی، ئاگادارکردنی نەبوونی پێویستی لە ناوەندی حکومی و دەرکردن تەنها بەشێک بوون لە ڕێکار بۆ سەرکوت بەکارهێنران. هەروەها ڕژێم گوشار و لێپرسینەوەی لەگەڵ کارمەندانی پزیشکی کە ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بە خراپ بەکارهێنانی هێمای پزیشکی وەک ئەمبولانس لەلایەن هێزی سەرکوتکەر، هەروەها سەرکوت بە بێچارەسەری یان هاوسۆزی خەڵک بە هەر شێوەیەک بێت. نموونەی ئەم جۆرە سەرکوتە لە ئەزموونی تایبەتی خۆمدا دەبینرێت: نووسەری ڕاپۆرتەکە سێ جار لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای شەهرەمفێر، ڕێکخراوی ئیتلاعات و پۆلیسی نەخۆشخانەی کەوسەر بانگهێشت، لێپرسینەوە، هەڕەشەی لێکرا و لە کۆتاییدا، تۆماری دوو دۆسیەی ئەمنی تێکدانی یاسا و ئاسوودەیی گشتی، بڵاوکردنی درۆ و هەڵسوکەوتی دژی ئەمنی نەتەوەیی، دەستبەسەری ئیمان نەوابی، خەڵکی نەشتەرگەری سنە، هەڵوەشاندنی مۆڵەت یان نەبوونی پێویستی و دوورخستنی ژمارەیەک لە پزیشکی پسپۆڕ خەڵکی سنە. دەتوانین بڵێین کە چارەسەر لە کاتی جموجۆڵی ئێران و بە تایبەت لە کوردستان بە شێوەیەکی سیستماتیک وەک ئامرازی سەرکوت بەکارهێنرا و هۆکاری زیادبوونی ژمارەی قوربانیان. ئەگەر سەرکوت نەبوایە لە دەستدانی ژمارەی کەمتر لە خۆپیشاندەرانی شۆڕشگێڕ دەبینی.