نەوسوود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووریی نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا دوو کۆلبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر و لاقیان برینداربووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری نەوسوود بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە و چارەسەریان بۆ کراوە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرر بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ئەم هەواڵە تەواو دەکرێت.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نەوسوود؛ تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران

چ مارس 27 , 2024
بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی کە بە دەست کۆڵبەرنیوز گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە، ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بە توندی دەستیان بە تەوەی ڕاستەوخۆ بەرەو کۆڵبەران کرد. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ژمارە و ناسنامەی بریندارەکان یان ئەگەری گیانلەدەستدانی کۆڵبەرانی ئەم ڕووداوە بەردەست نییە.

You May Like