برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری نەوسوود

دوو کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی شاری نەوسوود سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان بە سەختی بریندار بوون. ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە ناوی غوڵام مەحموودیان ئاشکرا بووە و ناسنامەی ئەوی دیکەیان هێشتا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان؛ ڕۆژی دووشەممە، ١١ی گوڵانی ١٤٠٢(١ی مەیی ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێک بە ناوی غوڵام مەحموودیان و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییە جێگیرکراوەکان لە سنووری نەوسوود بریندار بووە.
شایانی باسە ئەو کۆڵبەرە پاش ئەوەی کە بریندار بووە، بۆ نەخۆشخانەی “قودس”ی شاری پاوە گواستراوەتەوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانگهێشتی سێ چالاكی مه‌ده‌نی له‌ شاره‌كانی سنه‌ و بانه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

چ مه 3 , 2023
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گوڵان، سێ چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌ و بانه به‌ ناوه‌كانی ، نه‌عیم محه‌ممه‌دپور”، “سه‌لام عوبۆڵڵاهی” و “جه‌عفه‌ر عوبدۆڵڵا په‌ناه” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگهێشت كراون. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نه‌عیم محه‌ممه‌دپور” چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی دانیشتووی شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دوو جار […]

You May Like