محەمەد مورادی،هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی ملیارێک تمەن، بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٢، «محەمەد مورادی» خەڵکی گوندی ”بێکۆس”سەر بە پیرانشار پاش ٨ ڕۆژ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی ملیارێک تمەن و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی لێکۆڵینەوە ئازادکرا. شایانی باسە ئەو هاووڵاتیە لە ماوەی دەستبەسەریدا لە هەبوونی پارێزەری خۆی بێبەش بوە.
«محەمەد مورادی» لەگەڵ «سەلام سوڵتانی» ڕۆژی دووشەمە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابۆوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەو هاووڵاتیانە زانیاری بەردەست نیە.