تاهیر زێوە، هاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ٢ جۆزەردانی ١٤٠٣، تاهیر زێوە هاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا ناوبراویان دەستبەسەرکرد.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاری بەردەست نییە.