سەقز؛ دەستگیرکردنی چالاکێکی خوێندکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

سەحەر ساڵحیان، چالاکی خوێندکاری و خوێندکاری پەرستاری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، سەحەر ساڵحیان، چالاکی خوێندکاری و خوێندکاری بەشی پەرستاری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شەخسی سەحەر ساڵحیان هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز و دەستبەسەریان کرد.

هێزە ئەمنییەکان ئەم چالاکە خوێندکارەیان بە بێ فەرمانی دادگا دەستگیر کردووە. تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دیواندەرە؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ی سپتامبر 24 , 2023
کامران دەستباز، وەرزشوان و ڕاهێنەری تۆپی پێی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی جومعە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٢، کامران دەستباز، وەرزشوان و ڕاهێنەری تۆپی پێی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەکەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی […]

You May Like