بەڕێوەچوونی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی گوڵاڵە وەتەندۆست

بەڕێوەچوونی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی سەر گوڵاڵە وەتەندۆست، پارێزەر و چالاکی مافی مەدەنی و ژنان لە شاری مەریوان، لە لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنە بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢، لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، دانیشتنێکی بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی سەر گوڵاڵە وەتەندۆست، پارێزەر و چالاکی مەدەنی و مافی ژنان لە شاری مەریوان بەڕێوەچوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، گەڵاڵە وەتەندۆست سەبارەت بە تۆمەتی “پڕۆپاگاندا لە دژی ڕژیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکادا، پێکهێنان و ئەندامبوون لە گروپی ژیوانۆدا بە دژی ئاسایشی نەتەوەیی، وە ئەندامبوون لە کۆڕ و کۆبوونەکانی دژە ڕژێم” بەرگری لە خۆی کردووە.

گوڵاڵە وەتەندۆست، پارێزەر لە بنکەی دەزگایەکی قەزایی و یەکێک لە چالاکانی ناسراوی مافی مەدەنی و ژنانی شاری مەریوان، ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠١ و لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. دواجار لە ٢٧ ڕەزبەری ١٤٠١، بە دانانەی بارمتەی یەک ملیار تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پرۆسەئ دادگا، لە زیندان ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

پ سپتامبر 14 , 2023
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی”هەورام مێهرنەوایی”لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز ؛لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی”هەورام مێهرنەوایی”لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرا.هەورام مێهر نەوایی دوای ئەوەی کە لە ڕێگای […]

You May Like