نووسەر؛ ڕۆمان میرەکی
مێژووی ڕۆمانانی ڕیالیستیکی ڤیکتۆریا
ڕۆمانی ڕیالیستیک و پێکهاتنی
ڕۆمانی ڕاستینە جیاواز بوو لەگەڵ وێژەیی پێشووتر بینراوە. باوترین جۆری وێژە هەمیشە شیعر بووە. ڕۆمانی ڕاستینە ئەوەی گۆڕی. ئەم جۆرەی وێژە لە ڕێگەیانی میدیاگەری سوود وەرگرێت بۆ وێژە بە ڕاستیان و چەشنانی کۆنەپارێزی گشتی سروشتی مرۆڤ بێتە شتێکی نزیکتر لە ژیانی ڕاستینە. گرنگیدان بە وردەکاریان تەنیا بۆ ڕاپۆرتی ڕاستیان بوو، نەک سەرنج یان بڕیار لە دیمەن یان کەسایەتی.
ڕۆمانان لەبارەی مرۆڤی ئاسایی بوون بەڕێکەوت خەباتی چینی خوارەوە بوو. ئەم خەباتانە بەزۆری هاوڵاتی چینی خوارەوەیان تێدابوو کە هەوڵی هەبوونی جووڵەی سەرەوەیدا. ژێر ڕەگەزێک بە نێوی ڕیالیزمی کۆمەڵایەتی لەدایکبوو. یەکێک لە ڕۆمانانی نێوداری ئەم سەردەمە لە جۆری ڕیالیزمی کۆمەڵایەتیە. ڕۆمانەکە لە فیلمی چاوەڕوانی گەورەی چارڵز دیکنز، بە ژیانی کوڕێک بە نێوی پیپ تێدەپەڕێت، کاتێک بێچاوەڕوانی دێتە ناو پارە و داوای دەکرێت بێتە پیاوی بەڕێز. ڕۆمانەکە بۆ خەباتانی پیپ دەگەڕێت، و گێڕانەوەی تەواوی ڕاستیان لەبارەی کەسایەتیەکە، چ کارە باش و خراپانی و هۆکارانی پشتیان. مەبەست بوو کەسێکی زۆر بەرجەستە بێت، کەسێک کە مرۆڤی ئاسایی ئەم سەردەمە بتوانێت پێوەندی بۆ بکات. پیپ نووسراوە کە زۆر “ڕاستەقینە” بێت، بە کێشە و تایبەتێتی ئەرێنی.
دەرکەوتنی ڕۆمان
پێش سەردەمی ڤیکتۆریا شیعر جۆری باڵای وێژە بووە. بەڵام گۆڕان لە پێکهاتەی چینایەتی هۆکاری زیادی جەماوەری ڕۆمانەکە. لەگەڵ فراوانی چینی ناوەڕاست و خوێندەواری خەڵکی زیاتر، جەماوەری ڕۆمانەکە تەقیەوە. ئەم بەرهەمانە بەهۆی شۆڕشی پیشەسازی و فراوانی میدیا و چاپەمەنی بەردەستتر بوون. بەرهەمانی چارڵز دیکنز زۆرجار لە میدیا یان گۆڤاران زنجیرەیی دەکران، یەکەم بەرهەمی پیکویک پێپەرز بوو لە ١٨٣٦. بەهۆی زنجیرەکردنە و گرنگی بە کەسایەتی نەک پلان، هەندێکجار بەرهەمانی دیکنز ڕەخنەیان دەکرێت کە پلانیان لاوازە. بابەتی ڕۆمانانی ڕاستینەی ڤیکتۆریا هاوکار بوو بۆ زیادی نێوداریان. دیکنز بە تایبەتی ژیانی چینی کرێکاری نیشاندەدا، کەسایەتی دروست دەکرد کە بینەری نوێی چینی نێوەندی دەرکەوتوو دەتوانێت پێوەندییان بکات. ڕۆمانی ڕاستینەی ڤیکتۆریا واتە کەسایەتی و بابەتانی وەک دۆخی نالەباری هەژاران و جووڵەی کۆمەڵایەتی کە دەدرا بە چینی نێوەندی نوێ و چینی نێوەندی دەرکەوتوو بە حەز دەیانویست ئەم ڕۆمانانە بەکاربێنن.
پێشکەوتنی ڕۆمانی ڕاستینەی ڤیکتۆریا
سەردەمی شاژن ڤیکتۆریا تا ١٩٠١ بەردەوام بوو و ئەو وێژانەی لە سوڕانی سەدە نزیکتر بەرهەم دەهات، تایبەتێتی کەمی لەگەڵ بەرهەمانی پێشووی سەردەمی ڤیکتۆریا هەبوو. نووسەرانی لە کۆتایی سەردەمی ڤیکتۆریا بوون وەک ئۆسکار وایڵد و تۆماس هاردی. ڕۆماننووسان لە سوڕانی سەدە بەردەوام بوون لە گەڕان بۆ کێشەیانی ژیانی کۆمەڵایەتی ئینگلیزی، بەڵام لێکۆڵین بۆ تەوەرانی سەرەکی دیکەیان کرد. گەورەترین جیابوونەوە لە سەرەتای سەردەمی ڤیکتۆریا لە گەڕان بۆ بابەتانی وەک ڕووتچێتی و گرنگی بە ڕێگایانی کە زانست و تەکنەلۆژیا لە سەدەی داهاتوو شۆڕش لە جیهان دەکات، ئەم نووسەرانە بوو.
تایبەتێتی ڕۆمانی ڕاستینەی ڤیکتۆریا
١؛ گرنگی لێرە و ئێستا
٢؛ گرنگی بە کردەوەی تایبەت و ئەنجامی دروست
٣؛ ڕیالیستان کردارانی باو بیر دێننەوە، وردەکاریانی ڕووکەشی دەردەخەن و گرنگی بە کارەساتانی بچووکی چینی نێوەند دەدەن
٤؛ زمانی ڕاستەوخۆی سادە بەکاردێنن و لە پرسانی ڕەفتار دەنووسن
٥؛ تایبەتێتی زۆر گرنگە. زۆرجار کەسێتی و جۆرانی کۆمەڵایەتی زۆرن
ڕیالیزم چییە؟
بەرهەمی ڕیالیزم تایبەتە بە ناسینەوەی چی ڕاستینە و ڕاستینە نییە. بەڵام ”ڕاستەقینە” چییە؟ وێژە لە ڕیالیزم ڕاستی پێناسە دەکات کە پێش بیرکردنەوە یان قسەکردنی مرۆڤ هەیە و لێی جیا دەبێت. بۆیە بەرپرسیارێتی وێژەیە بە وردی ڕاستی لێکبدات و نوێنەرێتی بکات. لە کاتێک وێژە هەوڵی ئەم کارە دەدات، لە هەمان کات دڵەڕاوکێ و ئارەزوو و دەستکەوتانی سەردەمی ڤیکتۆریا نیشان دەدات. بە دڵنیایی ڕیالیزم بیرۆکانی ناوازەی خۆی هەیە، بەڵام بەرهەمەکە بەردەوام بوو لە بەکارێنانی خاڵانی بەهێزی ئەزموونگەرایی و ڕۆمانسیزم. بۆ نموونە بابەتی سروشت سەرنجی لەسەرە، بەڵام وێژەی ڕاستی دەڵێت کە هزری مرۆڤ جیاوازە لە سروشت. بۆیە ئامانجی وێژەی ڕاستینە وەڵامدانی ئەو پرسیارەیە کە چۆن هزر دەتوانێت بە وردی سروشت بناسێت و، یان لە سروشت تێبگات. دوو هزراندنی سەرەکی هەن کە هاوکارن بۆ وەڵامدانی ئەو پرسیارە.
ڕیالیزم وەک بزووتنەوەی وێژەیی لە وەڵامدانەوە و وەک دوورکەوتن لە خەیاڵگەرایی سەردەمی ڕۆمانتیک دەستی پێکرد. ڕیالیزم لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەیەم لە وێژە دەرکەوت و زۆرینەی لە ڕۆمانان بوو. ڕیالیزم بە گرنگی بە وردەکارییان، هەوڵ بۆ دووبارە دروستکردنی ڕاستی وەک خۆی تایبەت بوو. لە ئەنجام پلان چیتر نێوەندی سەرنجی نووسەر نەبوو، بەڵکو دروستکردنی کەسێتی باڵکێش و ئاڵۆز لە پێشینە بوو. ڕیالیزم گرنگی بە ستایشی وردەکارییانی دارایی و بەرجەستەی ژیان کردەوە، بە پێچەوانەی جیهانی سروشتی لە سەردەمی ڕۆمانتیک تایبەت بوو. زۆرێک لە ڕۆماننووسانی ڕاستینە لە لایەنانی نەرمی ڕۆمانسیزم دوورکەوتن، وەک ناسکییەکی چڕ و خەیاڵگەرایی، چونکە دەیانگوت تایبەتێتی ڕاستینەی سەختی ژیان بە چەواشەکاری دەکەن. ڕیالیزم گرنگی بە ستایشی وردی شوێن و پۆشاک و کەسێتی دەکات بۆ نووسەرانی پێشوو نەگونجاو دەرکەوت. ڕیالیزم گرنگی بە مرۆڤی ئاسایی و دۆخی ئاسایی دەکات، بە گشتی پاڵەوان و خانەدان ڕەتدەکات و هاوڵاتی ئاسایی چینی کرێکار لە باوەش دەگرێت.