دیواندەرە؛ ئومێد قەدیمی دەستگیرکرا و بە پارەدان سزادرا

ئومێد قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە کوژراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دادگەی شۆڕشی دیواندەرە بە ٤٠ مانگ دەستگیری و پارەدان سزادرا.

بە ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئومێد قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە کوژراوانی شۆڕشی ژینا لەلایەن دادگەی شۆڕشی دیواندەرە بە ٤٠ مانگ و پارەدان سزادرا. بەپێی سزای دادگەی شۆڕشی دیواندەرە تۆمەتی (ئەندامێتی لە پارتی دژە ڕژێم) بە ٣٢ مانگ دەستگیری تەعزیری و تۆمەتی (دژایەتی ڕژێم) بە ٨ مانگ دەستگیری و تۆمەتی (هەوڵدان بۆ تێکدانی هزری گشتی) بە پارەدانی ٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تومەن سزادرا.

ئومێد قەدیمی برای فواد قەدیمی لە کوژراوانی شۆڕشی ژینا لە ١٦ خەرمانانی ١٤٠٢، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم لە دیواندەرە دەستگیرکرا و بۆ گرتوخانەی سنە گوازرایەوە. ناوبراو لە ٤ بەفرانباری ١٤٠٢ بە دانانی بارمتە ئازادکرا.

فواد قەدیمی ٣٩ ساڵە و لە ٣٠ خەرمانانی ١٤٠٢، لە ناڕەزایی گشتی لەلایەن هێزەکانی ڕژێم کوژرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پاوە؛ سنوری شوشمێ داخرا

ی مارس 31 , 2024
لە کۆبوونەوەی شارەوانی پاوە بڕیاردرا سنوری شوشمێ دابخرێت. بە ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ٩ خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە کۆبوونەوەیەک بە بەشداری هێزی ڕژێم، پارێزگار، سوپای پاسداران و شارەوانی پاوە سازدرا، سنوری کۆڵبەری شوشمێ داخرا. دەروازەی پشکنینی پاوە لەلایەن هێزی ڕژێم کۆنترۆڵ کرا. ئەم هەنگاوە بۆ وازهێنانی کۆڵبەرانە دوای دیداری ٣٠ گوڵانی ١٤٠١ […]

You May Like