ژیان و مەرگی ئاڤان گارد

یاخود مۆدێرنیزم و بایۆپۆلەتیکس

نووسەر؛ ئیڤان ماریۆڤ

وەرگێڕان لە ئینگلیزی؛ ڕۆمان میرەکی

کاتێک پیتەر بێرگەر چەند نەوەیەک پێشتر ئەو مێژووەی ڕاگەیاند. توانای ئاڤان گاردەکان زیاتر لەهەر شتێک خرایە ژێر پرسیارەوە. ڕەخنەکارییەکانی پاش ئەویش هەوڵی سەلماندنی تیۆرییەکانی بێرگەریان دەدا؛ پێشنیارکردنی ئەم ڕێگە سەخت و هەورازە لە تیۆری ئاڤان گاردەکان بە قوڵی پەسەندکراوە، هەروەها چیرۆکی سەدەی ٢٠ی ئاڤان گاردەکان چیرۆکێکی ڕەتکەرەوە بووە، هەرلە جوڵانەوەکانی شۆڕشگێڕی بۆ وێنەکانی ناتەواو. لە ئیپتێر بۆ بۆرژوازی ”شۆکی چینی ناوەند – دەستەواژەیەکی سەدەی ١٩ی شاعیرانی فەڕەنسا بوو”، هەتاکوو تەکنیکی بڵاوکردنەوەی ڕێکلامەکان، لە مەشخەڵی مۆزەخانەکان هەتا بوونی ئەم مەشخەڵانە بە بەشێک لە پێشانگەکانی ئەو سەردەمە.

هاوڕابوون سەبارەت بەو لێکدانەوەی ئاماژە بەوە دەکات کە ئاڤان گاردەکان هەندێک هێرشی توندیان هەبووە بۆ سەر پۆست مۆدێرنیزم لە دەوروبەری ١٩٧٢. لەدەرەوەی مێژووی توێژینەوەکانی نێو ڕێبازی مۆدێرنیزم، ناوی ئاڤان گاردەکان دەبێتە شتێکی تەواو نادیار و نائاشنا. لانیکەم لە سەردەمی نووسینەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی کۆمەڵەی حاڵەتخوازان لە فەڕەنسا کە (کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی شۆڕشگێڕی جیهانی بوو لەلایەن هونەرمەند و بیرمەندەکانی ئاڤان گارد دروستکرا)، برایەتی لەگەڵ (ڤانگاردیزم) ببووە کۆدێکی چەپڕەوانە بۆ ستراتیژی کۆن و هیچ پێویستیەک لەئارادا نەبوو بۆ هەبوونی ئامادەکاری هزری و ئایدۆلۆژی بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی، بەڵکو پێویستیەکی تەرخانکراوە بۆ تێگەیشتن لە دژە کەمینەی بە دیموکراسی هەڵبژێردراو و تۆتالیتاریزمی نادیار و شاراوە.

بۆ ئەوەی چیرۆکەکە بهێنینەوە ئەم سەردەمەی ئەمڕۆ، دەتوانین بڵێین لەم ڕۆژگارەدا بەرهەمە هونەریەکانی باو بەتەواوی دژی هزری ڕێژەگەرایی، کولتوری خۆوێڵکردن لە بابەتی سەرەکی، پشتگیری دەوڵەت، جیاوازی کولتوری نێو مارکێتی پارچەکراو. ئامانجی لەمێژینەی ئاڤان گاردەکان بۆ ئاکارێکی بۆرژوازی جێگیر، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی هیچ پێویستیەکی گەردوونی بۆ ئەم ئاکارە بوونی نەما بوو. هەر باسێک لە ئاڤان گاردەکان لەمڕۆدا، باسێکی درەنگە و ئاڕاستەیەکە بەرەو گەڕاندنەوە بۆ ئەو سەردەمەی دەستەواژەیەک خواستێکی بەردەوامی لەسەر بوو بۆ بەکارهێنان، دەستەواژەیەک کاری دەکرد بۆ تێپەڕاندنی سنورداری سەرمایەداری لیبراڵی.

ئەوەی لە خوارەوە دەمەوێت پێشنیار بکەم بریتیە لە جینالۆجی جێگرەوە بۆ ئاڤان گاردیزم لە سەدەی ٢٠ کە لەوانەیە لەو نۆستالجیایە دوورمان بخاتەوە. ئالان بادیۆ لەم دواییانە ئەوەی باسکردووە کە ئاڤان گارد ٢ ژیانی هەیە لەم ڕۆژگارەدا. ”کەم تا زۆر لە تەواوی مێژووی هونەری سەدەی ٢٠ تایبەتمەندی تایبەتی ئاڤان گاردەکانی تێدایە”. لەمڕۆدا دەستەواژەکە وەک شتێکی کۆنی فەرامۆشکراو لێیدەڕوانرێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئێمە لەنێو ئامادەیی گرنگ و سەرەکی نیشانەیەکداین”. ئەو گێڕانەوە ڕەخنەییەی لەسەرەوە ئاماژەی بۆکرا، ناکرێت کۆتا وشە بێت ئەگەر گوتار و ئامانجی ئاڤان گاردەکان بەخێرایی تەشەنەی کردبێت. هێشتا گوتارەکانی ڕەخنەیی بەردەوامن لە دژایەتی و نکوڵی.

ئەگەر ئاڤان گارد بەڕاستی چەمکێکی سیاسی شکستخواردوە، ئەی بەڕاست هەموو فۆرم، هونەری ئاخاوتن و جوڵانەوانەی کە مانەوە لەپشتی ئەو ڕۆژگارە کۆنانە چی دەڵێن؟ بەتایبەتی لەمڕۆی دژە سەرمایەداری و ئەو جوڵانەوانەی خوازیاری جێگرەوەیەکن بۆ جیهانگیری، ئەگەر یەک پرەنسیپ کە ئاڤان گاردەکان توانیان دەربازبن ڕەخنەی پۆست کۆڵۆنیاڵە کە دەبینێت یۆرۆسەنتەریزم ”شێواندنی ڕاستینە” و جیهانبینی هەڵە لەدڵی چەمکەکەدا. ئەمە بۆ من لەمڕۆدا گرنگە، لە زنجیرەیەک خاڵی یەکتربڕینی جوڵانەوەکانی کۆمەڵایەتی لە قاهیرە تاکو مەدرید، لە نیۆیۆرک تا دواتریش، کە گرنگی لە بنەماکانی دیموکراتی ڕاستەوخۆ؛ لە ئاڤان گاردیزمی کۆنی چەپەوە لادەدات، یان هەر بەڕاستی دەکرێت ڕێکخراوێک بووبێت لە دەوروبەری حزبێک یان نەتەوەیەکدا بووبێت. لە هەمان کاتدا، ئەم جوڵانەوانە ناوەندی هزری کۆکراوەی نووسەرەکانی ئاڤان گارد بۆ بەنووسەربوونی کۆمەڵ و هەوڵی هاوبەش لەدژی خاوەندارێتی تایبەت، هەروەها خواستی دروستکردنی شێوەی نوێی ژیان و بەرهەمهێنانەوەی کۆمەڵایەتی لە دەرەوەی بڕیاری ڕێکخراوەکانی حکومی سەرمایەداری. یەکەمین ئامراز کە دەمەوێت بە وردی ڕونیبکەمەوە، لینکی ئاڤان گاردەکانە بە ڤانگاردیزم و ناوەندی سیاسی؛ پێویستی یان مێژوویی؟ ئەو جینالۆجیانەی لە خوارەوەدا ئاماژەی پێدەدەم تێگەیشتنێکە لە پێوەندی نێوان ئاڤان گاردەکان و ڤانگاردیزمی سیاسی لەڕووی مێژووەوە.    

رومان میرەکی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

ئاڤان گاردی نادیار و شۆڕشی نائامادە

ی آگوست 1 , 2021
سەرنجەکانی نوێی واڵتەر بینیامین دەربارەی کایەی شاری مۆسکۆ لە ساڵانی ١٩٢٠ نووسەر؛ ئیرینا سێتیس وەرگێڕان لە ئینگلیزی؛ ڕۆمان میرەکی واڵتەر بینیامین پایز و زستانی ١٩٢٦ – ١٩٢٧ی لە مۆسکۆ بەسەربرد. ئەزموون و سەرنجەکانی تۆمارکراون لە (نووسینەکانی مۆسکۆ) و ٢ وتاری مۆسکۆدا. لەم پەڕاوەی بەردەستدا ئەوەی دووەمیان وەک سەرچاوە بەکاردەهێنم، کە […]

You May Like