کامێران؛ بانگهێشتکرانی “ئیحسان بەهجەتی” بۆ جێبەجێکرانی حوکمەکەی

جێبەجێکارانی حوکمەکانی دادگای کامێران، “ئیحسان بەهجەتی” هاووڵاتی شاری کامێران بۆ جێبەجێکرانی حوکمەکەی بانگهێشت کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، جێبەجێکارانی حوکمەکانی دادگای کامێران “ئیحسان بەهجەتی” بۆ جێبەجێکرانی حوکمی بەندکردن “لە ژێر چاودێری بە پابەندبوونی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی زیندان” بانگهێشت کرد.

“ئیحسان بەهجەتی” لە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامێران دەستبەسەر و نزیکەی ٤٠ ڕۆژ لە گرتوخانەی ئەم ئیدارەیە لەژێر لێکۆڵینەوەدا بوو لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.

دادگای شۆڕشی شاری کامێران ناوبراوی بە تۆمەتی “چالاکی دژی ڕژیم” بە ٩١ ڕۆژ زیندانی مەحکووم کرد کە ئەم حوکمە دواتر بۆ “لە ژێر چاودێری بە پابەندبوونی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی زیندان” گۆڕدرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی جولای 14 , 2024
هێزەکانی هەنگی مەرزی جێگیر لە “قەڵای نەودشە” ئۆتۆمبێلی کۆڵبەرانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و کۆڵبەرێکیان بریندار کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی یەکشەمە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی جێگیر لە “قەڵای نەودشە” ئۆتۆمبێلی کۆڵبەرانیان بە تەقە کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “محەمەد دەری” […]

You May Like