کوژران و برینداربوونی ١٣٤٤ کۆڵبەر؛ ڕاپۆرتی ئاماریی کۆڵبەرنیوز لە حەوتەمین ساڵوەگەڕی دەست بەکاربوونیدا

کوژران و برینداربوونی ١٣٤٤ کۆڵبەر، ئامارێکە کە ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز لە حەوتەمین ساڵوەگەڕی دەست بەکاربوونیدا بڵاوی دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز، لە شەش ساڵی ڕابردوودا و لە کاتی دەستپێکی چالاکییەکانی کۆڵبەرنیوز واتە لە ڕێکەوتی (١٧/٠٧/٢٠١٧)ەوە تا ڕێکەوتی (١٧/٠٧/٢٠٢٣)، سەرجەم ١٣٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراو و بریندار بوون، کە لەم ڕێژەیە ٣٤١ کۆڵبەر کوژراو و ١٠٠٣ کۆڵبەری تریش بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ١٣٤٤ کۆڵبەری کوژراو و بریندار، ٩٩٨ حاڵەتیان واتە (٧٤٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ڕووی داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئاماری ئەو کۆڵبەرانەی کە لە شەش ساڵی ڕابردوودا کوژراو و بریندار بوون بە جیاکاری ساڵ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

لە ڕێکەوتی (١٧/٠٧/٢٠١٧)ەوە تا دەستپێکی ساڵی ٢٠١٨:
کوژراو: ١٦
بریندار: ٣١
کۆی گشتی: ۴۷

ساڵی ۲۰١٨:
کوژراو: ٧٠
بریندار: ١۵٨
کۆی گشتی: ٢٢٨

ساڵی ۲۰١٩:
کوژراو: ٨٠
بریندار: ١٨٣
کۆی گشتی: ٢۶٣

ساڵی ۲۰۲۰:
کوژراو: ۶٧
بریندار: ١۶٣
کۆی گشتی: ٢٣٠

ساڵی ۲۰٢١:
کوژراو: ۵۴
بریندار: ١۶٧
کۆی گشتی: ٢٢١

ساڵی ۲۰۲۲:
کوژراو: ۴٣
بریندار: ٢١۵
کۆی گشتی: ٢۵٨

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە تاکوو ڕێکەوتی (١٧/٠٧/٢٠٢٣):
کوژراو: ١١
بریندار: ۵۹
کۆی گشتی: ٧٠

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

شنۆ؛ دەستگیرکردنی منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س جولای 18 , 2023
موحسین شابۆیی، منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵانی خەڵکی گوندی “شاهوانە” سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، موحسین شابۆیی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵانی خەڵکی گوندی “شاهوانە” سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]

You May Like