سنە؛ دەستگیرکردنی بێهروز گوڵنەما لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بێهروز گوڵنەما هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، بێهروز گوڵنەما، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٤ ساڵی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە لەناو ماشینەکەی خۆی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیرکردووە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی مانەوە و تۆمەتی ئەم هاوڵاتییە نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەردەشت؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بریندار بوو

س سپتامبر 19 , 2023
شەهرام ڕەسوڵزادە خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لە نەواری مەرزی ئەم شارە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٢، شەهرام ڕەسوڵزادە خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی سنووری “کانی زەرد” سەربە شاری سەردەشت بە سەختی […]

You May Like