نووسەر؛ ئادەم تورل
وەرگێڕان لە ئینگلیزی؛ ڕۆمان میرەکی
کۆنسترەکتڤیزم کێشەیەکی تایبەت دەخاتە بەردەم هونەرمەندانی هاوچەرخ دەبێت هونەر لەناوەوەی سەرمایەداری بەرهەمبێنن. سەرتاپای مانای کۆنسترەکتڤیزم بەستراوە بە سەردەمی دروستکردنی سۆسیالیستی کە لە یەکێتی سۆڤیەت هەبوو و ڕوویدا. بەبێ شۆڕش، کۆنسترەکتڤیزم ئەستەم بوو بێتە ئاراوە. ئەوە ڕوون دەکاتەوە بۆچی هونەرمەندانی دژە سەرمایەداری هاوچەرخ دەیانەوێت بیر لە مۆدێلەکانی جیاواز بکەنەوە، بێرتۆڵت برێشت، جۆن هارتفیڵد، فلوکسوس، هەڵوێستگەرایی، ژان لوک گۆدار، فۆ، هیپ هۆپ، پونک، فۆلک میوزیک، سوریالیزم، دیوارنیگارانی مەکسیکی و هتد. ئێمە جیهانی سۆسیالیستیمان نییە تا هونەری خۆمانی تێدا دروستبکەین. هەروەها ڕیشە و سەرچاوەکانی ئایدۆلۆژی کۆنسرەکتڤیزم لە نێوان شۆڕشەکانی ١٩٠٥ و ١٩١٧ کێشە دەخەنە بەردەم تێگەیشتنی زیادەلێکدانەوەی مارکسیستی بۆ هونەر. زۆرێک لەو هونەرمەندانەی هۆکاری لەدایکبوونی گرنگترین بزووتنەوەی هونەری مێژووی مارکسیزم، لە جەوهەردا کەسانی ناماتریالیست و ڕەمزگەرا بوون.
بەڵام ئەو هونەرمەندانە لە دەوری شۆڕشی بەلشەفی گردبوونەوە. هەرکە بازنەکانی ئەکادیمی لە نێوان شەپۆلی شۆڕشی شوبات و ئۆکتۆبەر هەڵاتن، هونەرمەندانی ئاڤان گارد ناوچەکانی دامەزراوەی ڕۆشنبیری ڕووسیا داگیرکرد. زۆربەیان لە تیۆردا تێگەیشتنی سەبجێکتیڤی هونەریان ڕەتکردەوە. بەڵام بە فراوانی وەک کۆمەڵە ئەکتەرانی سەربەست و ئازاد مانەوە لە دروستکردنی وێنە، ئۆبێکتەکان، ڕووداو و پڕوپاگەندە بۆ پشتیوانی شۆڕش؛ بڕیاردەرانە بەدووی ئاوێتەی مۆدێرنیستی چەمک، فۆرم و ناوەڕۆک بوون. هەروەها هەوڵیاندا هونەر و ژیانی ڕۆژانە تێکەڵی یەکتر بکەن، ئەگەرچی دەبێت بگوترێت ئەوان لە ڕۆڵی خۆیان بە ڕێژەیی وەک ڕۆڵی خاوەن ئیمتیازی ناو دینامیک تێگەیشتبوون. دەستیانکرد بە پلاندانانی مۆنۆمێنت، یانەی هونەری و کرێکاری گشتی؛ فۆرمی نوێ بۆ جیهانی نوێی دوای شۆڕش.
خەونەکان دەبنە ڕاستی و بەدیدێن، تەنانەت بەدینەهاتن بگەڕێنەوە بۆ مۆنۆمێنتی ئەنتەرناسیۆناڵی سێی ڤلادیمیر تاتلین.
شۆڕش بوو توانی تاقیکردنەوەی تاقیگەیی ڤلادیمیر تاتلین بباتە ئاوێتەی وەستێنەری ئاڤان گاردی مۆدێرنیست و ژیانی کۆمەڵایەتی. هەروەها شۆڕش بوو سوپرێمەیتیزمی ڕووت و ئەبستراکتی کازیمیز مالێڤیچی پڕ لە ماتەوزە بردە وەرگێڕایە نێو زمانێکی بینراوی جەماوەری. ئاڤان گاردی ڕووسی لە ساڵانی نێوان شۆڕشی ١٩٠٥ و دژە شۆڕشی ستالینیستی، چەندین نزیکایەتی لەگەڵ بزووتنەوەکانی هونەری مۆدێرنی سەرەتایی ئەوروپی سەدەی بیست بەدیهێنا. گرژی ئەرێنی لەنێوان فوتوریزم و لێڵبوونی ڕەمزگەرایی. جەندین جۆری نوێی ئەبستراکت، ماتریاڵ و کەرەستەی نوێ، هەڵکۆڵینی فۆرمی هونەری زۆر سەرەتایی و پەتیتر هەبوون بەتایبەت هەڵکۆڵینی نیگارکێشی ڕووسی. بەڵام لە ڕووسیا ئاڤان گارد کاریگەری بێ پێشینەی دانا، کاریگەری پشتیوانی خۆی خستە پاڵ شۆڕشی کرێکاران تا ستالینیزم دەستکەوتەکانی ڕۆشنبیری و سیاسی ئۆکتۆبەری قڵپ کردەوە.