گەردوونگەرایی لاواز؛ دەربارەی وێنەکانی لاوازی ئاڤان گارد

نووسەر؛ بۆریس گرۆیس

وەرگێڕان لە ئینگلیزی؛ ڕۆمان میرەکی

لەم کاتانە دەزانین هەر شتێک دەکرێت ببێت بە کاری هونەری، یان هەموو شتێک دەکرێت لەلایەن هونەرمەند بکرێتە کاری هونەری. هیچ دەرفەتێک بۆ بینەر نییە جیاوازی لەنێوان کاری هونەری و کاری سادە بکات لەسەر بنەمای ئەزموونی بینینی بینەر بە تەنیا بینەر دەبێت سەرەتا کەرەستەی تایبەت بزانێت لەلایەن هونەرمەند بەکارهێنرابێتلە چوارچێوەی پێڕەوی هونەری خۆیدا تا وەکو کاری هونەری یان بەشێک لە کاری هونەری نیشان بکات.

بەڵام ئەم هونەرمەندە کێیە و چۆن جیا دەکرێت لە ناهونەرمەند گەر ئەم جیاکردنەوەیە کاری کردەش بێت ؟ بۆ من ئەمە پرسیارێکی باڵکێشە کە چۆن بتوانین جیاوازی لە نێوان کاری هونەری و کاری سادە بکەین.

لەو کاتەدا، ترادسیۆنی درێژماوە هەیە لە ڕەخنەی دامەزراوەیی. لەمیانەی چەند دەیەی دوایی، ڕۆڵی کۆکەرەوان ، کارمەندانی مۆزەخانە، ڕاسپێردراوان، بەڕێوەبەرانی مۆزەخانە، خاوەن گەلەری، ڕەخنەگرانی هونەری بە توندی لەلایەن هونەرمەندان شیکردنەوە بۆ کرا و ڕەخنە کران. بەڵام لەبارەی هونەرمەندان خۆیانەوە ؟ هونەرمەندی هاوچەرخ ڕاشکاوانە کارەکتەرێکی دامەزراوەییە. هەروەها هونەرمەندانی هاوچەرخ بەزۆری ئامادەن بۆ پەسەندی ڕاستی ڕەخنەی ئەوان لە دەزگاکانی هونەری ڕەخنەیەکە لە ناوەوە. لەمڕۆدا، هونەرمەند دەکرێت وەکو پیشە پێناسە دەکرێت کە ڕۆڵی تایبەت لە فۆرمی گشتی جیهانی هونەر دەبینێت، جیهان کە وەکو ڕێکخراوی بیرۆکراسی یان کۆمپانیای سەرمایەداری لەسەر دابەشکاری کار دامەزراوە. کەسێک دەکرێت گفتوگۆ بکات کە بەشێک لەم ڕۆڵی ڕەخنەیە لە جیهانی هونەر بە ئامانجی کراوەتر، گشتگیرتر و پڕمەعریفەتری بکات و لەبەر ئەوەش لەبارتر و پڕقازانجتر بێت. ئەم وەڵامە بە دڵنیایی دروستە بەڵام لە هەمان کات زۆر پەسەندکراو نییە.

ناپیشەییکردنەوەی هونەر با گوتەی ناوداری جۆزێف بۆیس بڵێین؛ هەموو کەسێک هونەرمەندە، ئەم گوتەیە ترادسیۆنی مێژوویی هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای مارکسیزم و سەرەتای ئاڤان گاردی ڕووسی، هەربۆیە بەنزیکەیی هەمیشە لەمڕۆدا و لە سەردەمی بۆیسیشدا بە شتێکی خەیاڵی دادەنرێت. ئەم گوتەیە لێکدەدرێتەوە کە دەربڕینی هیوای خەیاڵی بێت لە داهاتوودا ئەو مرۆڤایەتیەی لە ئێستادا لە ناهونەرمەند پێکهاتووە دەبێت بە مرۆڤایەتیەک لە هونەرمەند پێکهاتبێت. تەنیا ئەوە نییە کە ئێمە ئێستا هاوڕاین ئەم جۆرە لە هیوا ناپەسەندە، بەڵام هیچ کات بە خەیاڵی نابینم گەر هونەرمەند بەم جۆرە پێناسە بکرێت. تێڕوانین بۆ جیهان کە تەواو هەڵگەڕێتە سەر جیهانی هونەری، کە تێدا هەموو مرۆڤێک دەبێت کاری هونەری پێشکەش بکات و لە فێستیڤاڵی ٢ ساڵ جارێک بخرێتەڕوو، بەهیچ شێوە تێڕوانینی خەیاڵی نییە بەڵکو ناخەیاڵییە لە ڕاستیدا مۆتەی تەواوە.

رومان میرەکی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کۆنسترەکتڤیزم؛ ئاڤان گارد و شۆڕشی ڕووسی

د فوریه 1 , 2021
نووسەر؛ ئادەم تورل وەرگێڕان لە ئینگلیزی؛ ڕۆمان میرەکی کۆنسترەکتڤیزم کێشەیەکی تایبەت دەخاتە بەردەم هونەرمەندانی هاوچەرخ دەبێت هونەر لەناوەوەی سەرمایەداری بەرهەمبێنن. سەرتاپای مانای کۆنسترەکتڤیزم بەستراوە بە سەردەمی دروستکردنی سۆسیالیستی کە لە یەکێتی سۆڤیەت هەبوو و ڕوویدا. بەبێ شۆڕش، کۆنسترەکتڤیزم ئەستەم بوو بێتە ئاراوە. ئەوە ڕوون دەکاتەوە بۆچی هونەرمەندانی دژە سەرمایەداری هاوچەرخ […]

You May Like