شنۆ؛ بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی هاوڵاتییەک

بە تێپەڕینی ٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئەمیر جانگوڵی، هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ هێشتا لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئەمیر جانگوڵی، هاوڵاتی تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شنۆوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی ٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەمیر جانگوڵی نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان؛ بانگهێشتکردنی ٥٨ هاوڵاتی کورد بەهۆی پۆشینی جلی کوردییەوە

پ ژانویه 2 , 2025
٥٨ هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی پیرانشار، شنۆ، مهاباد و بۆکان بەهۆی لەبەرکردنی جلی کوردی، هەڵپەڕکێ و شادی لە ڕێوڕەسمێکی زەماوەنددا لە پیرانشار، بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣ لانیکەم ٥٨ هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی پیرانشار، شنۆ، مهاباد و بۆکان بە تۆمەتی لەبەرکردنی جلی کوردی و هەڵپەڕکێ […]

You May Like