سەقز؛ دەستبەسەرکرانی نەریمان ڕەندانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

نەریمان ڕەندانی، هاوڵاتی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی، هاوڵاتی شاری سەقز دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی نەریمان ڕەندانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بڕیاری دادوەر و لە شوێنی کارەکەیدا ئەنجامدراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

نەریمان ڕەندانی، لە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری سەقز ئازاد کرابوو. دەستبەسەرکرانی ناوبراو لە پەیوەست بە مانگرتنی گشتی ڕۆژی چوارشەمە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە شارەکانی کوردستان ئەنجامدرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ دانیشتنی لێپرسینەوەی مەجید دەریایی لە دادسەرا

پ آوریل 10 , 2025
شنۆ؛ دانیشتنی لێپرسینەوەی مەجید دەریایی، هاوڵاتی شاری شنۆ لە لقی یەکی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە بەڕێوەچوو. ناوبراو پاش پێداچوونەوەی تۆمەتەکەی، بە دانانی بارمتە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دانیشتنی لێپرسینەوەی مەجید دەریایی بەڕێوەچوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە درێژەی ئەم دانیشتنەدا لە لقی یەکی دادسەرای […]

You May Like