هەورامان: برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە شاخ

کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە بەرزاییە سنورییەکانی ناوچەی هەورامان، بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٢, کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «بەهمەن دوپلورەی» دانیشتووی مەریوان، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە شاخ لە بەرزاییە سنوورییەکانی ناوچەی هەورامان بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە کە سەری بە سەختی برینداربووە، بە فڕۆکە بۆ نەخۆشخانەی شاری سنە گوازراوەتەوە و ڕاگەیەندراوە کە دۆخی ناجێگیرە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ سەنعان نەورۆزی سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

چ ژانویه 3 , 2024
سەنعان نەورۆزی، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامییەوە، بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی بەڵگەی نهێنی” سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەمە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢, «سەنعان نەورۆزی» ٢٦ ساڵە و دانیشتووی شاری سنە بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی بەڵگەی نهێنی» لەلایەن دادگای شاری سنەوە بە ٨ مانگ […]

You May Like