شنۆ؛ دانیشتنی لێپرسینەوەی مەجید دەریایی، هاوڵاتی شاری شنۆ لە لقی یەکی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە بەڕێوەچوو. ناوبراو پاش پێداچوونەوەی تۆمەتەکەی، بە دانانی بارمتە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دانیشتنی لێپرسینەوەی مەجید دەریایی بەڕێوەچوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە درێژەی ئەم دانیشتنەدا لە لقی یەکی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری شنۆ بەڕێوەچووە، بەڕێز دەریایی بە تۆمەتی «چالاکی بانگەشە بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵەکانی دژبەری ڕژیم» پێداچوونەوەی تۆمەتەکەی کراوە. ناوبراو دواتر بە دانانی بارمتە ئازادکراوە.
مەجید دەریایی، پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی خۆیەوە دەستبەسەر و دادگایی کراوە.