ڕاپۆرتی مریەم لوتفی کە لە ڕۆژنامەی شەرق بڵاوکراوەتەوە:

کۆڵبەران

لیلی ئەرشەد لە سەروناز ئەحمەدی بەبیر دێتەوە و دەڵێت: “کاتێک سەروناز هاتە ماڵی خورشید و ئاشنا بوو بە دیاردەی ئالوودەیی ژنان و کارتۆن خەوی، بۆ ساتێکیش هێمن دانەنیشت”.

ئەو زۆر حەزی لەم ڕێگایە بوو و خزمەتی ژنان و منداڵانی بێبەش بۆی زۆر گرنگ بوو. هەروەها بەشداری کاریگەرانەی کرد. گەنجانی وەک سەرۆناز کاتیان نەدەزانی. هەر شتێک پێویستمان بوو بۆ یارمەتی ئەم ژنانە و ئەوانیش بتوانن مامەڵەی لەگەڵ بکەن، پێشوازی لێدەکرد. چەندین کاژێری ڕۆژەکەیان لە گەڕەک بەسەر دەبرد و کاتێک داوای هاوکاری و کارمان لێکردن، نەیاندەگوت نەخێر. بۆ نموونە ناچار بووین چەند جارێک بچینە ڕێکخراوە جیاوازەکان بۆ ئەوەی بڕوانامەی لەدایکبوونیان بۆ وەربگرین.

کەسێکی وەک سەرۆناز بە ئارەزووی خۆی ئەم مەرجانەی قبوڵ کردووە و ئەمەش یەکێکە لە سیفەتە باشەکانی گەنجانی وەک ئەو. سودابە بیلالی دایکی سەرۆناز ئەحمەدی باس لەوە دەکات لە چەند مانگی ڕابردوو زۆرێک لە خاوەن پێداویستی تایبەت کە سەرۆناز دەستیان بۆ درێژ کردووە و زۆرێکیان تەنانەت نەیانزانیوە کە ناوبراو لە زیندانە.

“کاتێک تەلەفۆنیان کرد ووتیان “خانم ئەحمەدی” خۆی لە کوێیە؟  دەیانگوت ئەو لە خۆی زیاتر گرنگی بە ئێمە داوە.  کە پێم وتن سەرۆناز لە زیندانە،

ئەوەندە ترساون و بۆ ئەوان سەیر بوو کە نەمدەزانی چی بڵێم. هەرگیز پێم نەوتوون کچەکەم بۆچی لە زیندانە.

بەڵام هەستم کرد لەمەودوا وێنەی “خانم ئەحمەدی” لەبەردەمیاندا گۆڕا.  “ڕاستگۆیانە دڵم بۆ کچەکەم و خۆم سووتاوە، هەروەها ئەو خێزانانەی چاویان لەسەر سارۆناز بوو”.  بێگومان باس لە هاندانی خۆیشی دەکات:

“جارێک، یەکێک لەو خێزانانە وتی کە بەسە بۆ ئێوە بڵێن، ئێمە ئامادەین لەگەڵ ژمارەیەک منداڵی کرێکار و خێزانەکانیان بێینە بەردەم زیندان و داوا لە دادوەر بکەین بۆ ئازادی خاتوو ئەحمەدی.” بۆم ڕوون کردنەوە کە شتێکی وا مومکین نییە. بەڵام خودا دەزانێت ئەم وشەیە چەندە بەنرخ بوو بۆ من”.

سەروناز_ئەحمەدی

کامیار_فکور

ژینا_ئەمینی

کۆڵبەرنیوز

Next Post

جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکرانی سێ منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ش فوریه 17 , 2024
محەممەد یوسفی تەمەن ١٧ ساڵ، حەمزە بەرزگەر تەمەن ١٦ ساڵ و محەمەد مەحمودی تەمەن ١٦ ساڵ، سێ منداڵی خەڵکی شاری جوانڕۆ، دوای دەربڕینی دڵخۆشی خۆیان بە شکستی تیمی حکومەتی فوتباڵی ئێران بەرامبەر بە تیمی قەتەر، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، محەممەد […]

You May Like