جەلیل مەولوودی، بەندکراوی سیاسی شاری بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا بە بارمتەی کاتی لە گرتوخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ جەلیل مەولوودی، بەندکراوی سیاسی شاری بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا بە بارمتەی کاتی ٥ ملیار تمەن لە گرتوخانەی ئازاد کرا. ناوبراو لە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ بەبێ بڕیاری دا گا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و بۆ لێکۆڵین بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرابوو.