سنە؛ ئازادیی کاوان سەبووری لاوێکی دەستبەسەرکراوی شاری کامێران بە کەفالەت

کاوان سەبووری، لاوی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی گوندی «گازرخانی»ی سەربە شاری کامێران، پاش ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم، بە کەفالەتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندانیی ناوەندی سنە ئازادکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە نۆی ڕەزبەری ١٤٠٤، کاوان سەبووری، لاوی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی گوندی «گازرخانی»ی سەربە شاری کامێران، پاش ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم، بە کەفالەتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندانیی ناوەندی سنە ئازادکراوە. کاوان سەبووری لەگەڵ پێنج لاوی دیکە بە ناوەکانی ئەوراز زەمانی تەمەن ١٧ ساڵ، بێهروز ڕەشیدی تەمەن ١٧ ساڵ، سۆران موزەفەری تەمەن ١٧ ساڵ، پەیام حسێنی تەمەن ١٧ ساڵ و ئیحسان سەبووری تەمەن ١٧ ساڵ، هەموویان خەڵکی شاری کامێران، سێ هەفتە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی ئەمنی شەهرامفەری سنە گواسترابوونەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ خەرمانانی ١٤٠٤، کاوان سەبووری تەمەن ١٧ ساڵ، ئەوراز زەمانی تەمەن ١٧ ساڵ، بێهروز ڕەشیدی تەمەن ١٧ ساڵ، سۆران موزەفەری و پەیام حسێنی تەمەن ١٧ ساڵ پێنج لاوی دەستبەسەرکراوی شاری کامێران بۆ لێپرسینەوەیان، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بۆ گرتووخانەی ئەمنی شەهرامفەری سنە گواسترانەوە. ئیحسان سەبووری، لاوی دیکەی تەمەن ١٧ ساڵ بۆ کانوونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم لەبارەی دۆخی ئەم لاوانە وەڵامی بنەماڵەکانیان نادەنەوە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم شەش لاوە بنەماڵەکانیانی نیگەران کردووە. ڕۆژی دووشەممە حەڤدەی خەرمانانی ١٤٠٤، سۆران موزەفەری خەڵکی شاری کامێران و ئەوراز زەمانی و بێهروز ڕەشیدی هەردوو تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی «پاڵنگان»ی سەربە شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سۆران موزەفەری نەخۆشی شەکرەی هەبووە و بۆ چارەسەری شەکری خوێن، پێویستی بە چارەسەری و دەرزی ئەنسۆلین هەیە.

ڕۆژی پێنجشەممە بیستی خەرمانانی ١٤٠٤، پەیام حسێنی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی گوندی «لۆن سادات» و دانیشتووی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

سەرلەبەیانی هەینی ٢١ خەرمانانی ١٤٠٤، کاوان سەبووری تەمەن ١٧ ساڵ و ئیحسان سەبووری تەمەن ١٧ ساڵ هەردوو خەڵکی گوندی «گازرخانی»ی سەربە شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

شایانی باسە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم شەش لاوە و بە توندوتیژی دەستبەسەرکران.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کاروانی سەموود: شەڕی ئیرادە بۆ شکاندنی گەمارۆی غەززە

ش اکتبر 4 , 2025
لە ڕۆژەکانی کۆتایی مانگی سێپتامبری ٢٠٢٥دا، کۆمەڵێک وێنە لە دەریای ناوەڕاست بە خێرایی لە سەرانسەری میدیاکانی جیهاندا بڵاوبۆوە و لاپەڕەیەکی نوێی لە بەرخۆدانی مرۆیی بەرامبەر بە گەمارۆی غەززە نیشان دا. سەربازانی ئیسرائیلی بە کڵاوی خۆپارێزی و کەڵک وەرگرتن لە دووربینی شەوەوە، هەڵیانکوتایە سەر ئەو بەلەمانەی کە سەرنشینەکانیان لە حاڵێکدا جلیقەی […]

بابەتی پەیوەندیدار