بە تێپەڕینی ٢٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەمین کەریمی هونەرمەند و ئەکتەری شانۆیی شاری ورمێ، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە دەی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەمین کەریمی ناسراو بە “ئەمینۆ” هونەرمەند و ئەکتەری شانۆیی شاری ورمێ لە کاتی گەڕانەوە لە تورکیە لە کۆتایی سنوورت سرو لە شاری ورمێ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی ٢٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەمین کەریمی هونەرمەند و ئەکتەری شانۆیی شاری ورمێ، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
شایانی باسە ئەمین کەریمی لە ئاخێزی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا دەستبەسەرکرا و پاش مانگێک لێپرسینەوە ئازادکرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

