سنە؛ ئازادی چالاکی کرێکاری کامەران ساختمانگەر بە دانانی بارمتە

کامەران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری و مەدەنی شاری سنە پاش ٣٤ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کامەران ساختمانگەر، چالاکی مەدەنی و کرێکاری شاری سنە، پاش تێپەڕینی ٣٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی ناوبراو بە دانانی بارمتە ئەنجامدراوە.

کامەران ساختمانگەر، لە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەرکرا.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم چالاکەی کرێکاری زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. 

دانیشتنی دادگایی ناوبراو لە ناوەڕاستی بەفرانباری ئەمساڵدا، لە لقی ١٠٩ی دادگای دووی شاری سنە بە تۆمەتی «تاوانبارکردن و فیتنە» بەڕێوەچوو و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. ئەم بەڵگەنامەیە بە سکاڵای دادگای سنە و جەهانگیر ئەلیاسی، بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبان و شارەوانی کوردستان، دژی کامەران ساختمانگەر کراوەتەوە. هۆکاری سکاڵاکەی، بڵاوکردنەوەی سەرپێچی بەڕێوەبەرانی ناوەندە جیاوازەکان و پێشکەشکردنی بەڵگەی پەیوەست لەبارەی ناوبراو بووە.

کامەران ساختمانگەر، پێشتر بەهۆی چالاکییەکانیەوە دەستبەسەر و سزای بەسەردا سەپێندراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بانگهێشتکرانی ٧ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایان بۆ دەستەی پێداچوونەوەی سەرپێچییە ئیدارییەکان

چ مارس 12 , 2025
٧ کەس لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی شاری سنە، بۆ دەستەی پێداچوونەوەی سەرپێچییە ئیدارییەکانی فێربوون و پەروەردە بانگهێشت کران. ئەوان پێشتر لەلایەن دەستەی سەرپێچییە ئیدارییەکانی فێربوون و پەروەردەی کوردستان، بە سەپاندنی سزای جیاواز ڕووبەڕوو بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، ٧ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سنفی […]

You May Like