بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

کۆلبەریکی خەڵکی ئاوایی”تاژبان”سەر بە شاری بانە،بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هیێزە سنووریەکان لە سنووری “سوورەکێو”ی بانە بریندار کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز،ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاویژی ١٤٠٢،کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی”تاژبان”سەر بە شاری بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هیێزە سنووریەکان لە سنووری “سوورەکێو”ی بانە بریندار کرا.بە پیی ئەم ڕاپۆرتە ناسناوی کۆڵبەرەکە،جەلال سۆهرابی کوڕی کەریم و خەلکح ئاوایی تاژبانی سەر بە شاری پاوەیە.شایانی باسە کە ئەو کۆلبەرە بۆ چارەسەری برینەکانی،ڕەوانەی ناوەندە پزیشکیەکانی شاری بانە کراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ٦١ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامێران؛ بانگهێشتکردن و لێدانی هاوڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ج آگوست 18 , 2023
کامبیز نەدیمی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشتی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و لێی دراوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢، کامبیز نەدیمی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گازرخانی، خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەوە بانگهێشتی فەرمانگەی ئیتلاعاتی کامێران کراوە و لێپرسینەوەی […]

You May Like