پیرانشار؛ ئازادیی باپیر برزە، زیندانیی سیاسی پاش کۆتاییهاتنی ماوەی زیندانییەکەی

باپیر (عەلی) برزە، زیندانیی سیاسی خەڵکی پیرانشار، پاش کۆتاییهاتنی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانیی نەغەدە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەم ڕۆژانەی دواییدا باپیر (عەلی) برزە، زیندانیی سیاسی خەڵکی گوندی «چیانە» لە شاری پیرانشار، پاش کۆتاییهاتنی ماوەی سزاکەی لە زیندانیی نەغەدە ئازادکرا.

ڕۆژی شەممە ٢٣ بەفرانباری ١٤٠٢، باپیر برزە پاش ڕۆشتنی بۆ لقی یەکی کاراکردنی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی، بۆ زیندانیی نەغەدە گواسترابوویەوە.

ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەمیر ئۆجاقلو، بە تۆمەتی «دژایەتی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامێتی لە حیزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆن» بە سێ ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادرابوو. سزایەک کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ جۆزەردانی ١٤٠٢ بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.

هەروەها لە گوڵانی ١٤٠٢، لقی ١٠٢ دادگای دووی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزا قارەمانی ساعتلو، ناوبراو بە تۆمەتی «تێکدانی ڕێسا و ئاسایشی گشتی لە ڕێگەی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان» بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری سزادرابوو.

باپیر برزە، پێشتر لە ڕۆژی سێشەممە یەکی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە گوندی پەسوە بەبێ بڕیاری دادوەر و بە توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە ورمێ گواسترابوویەوە. ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەشبوو.

پێشتر لە ڕەزبەری ١٤٠٠، ناوبراو جارێکی دیکە بە مەرج لە زیندانیی نەغەدە ئازادکرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی دوو برا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ی اکتبر 12 , 2025
موحسین و حسێن گردشی، دوو برای خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ گرتووخانەیەک لە ورمێ گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی سێشەممە ١٥ ڕەزبەری ١٤٠٤، موحسین گردشی و حسێن گردشی، دوو برای خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە ورمێ گواسترانەوە. […]

بابەتی پەیوەندیدار