ژیان میری، چالاکی ژینگەیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٣ ژیان میری، چالاکی ژینگەیی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە لە گەڕەکی مەسناوی سنە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە.
ژیان میری، لە ڕابردووشدا بەهۆی چالاکییە ژینگەییەکانییەوە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراوە و دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم چالاکە ژینگەییە کراون ڕوون نییە.