نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی لێدان و ئازاردانی لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە

لە ئەنجامی لێدان و ئەشکەنجەی کۆڵبەران لەلایەن هەنگی مەرزییەوە، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووریی نەوسوود هەستاب بە لێدان و ئەشکەنجەدانی کۆڵبەران و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “خەبات فەرەجی” خەڵکی شاری سنە بە سەختی لە “دەست، قاچ، دەم و چاو و پشت”ی بە سەختی برینداربوو.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە: برینداربوونی کاسبکارێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان

پ مارس 14 , 2024
بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان لە هێڵی سنووریی “چۆمان”ی بانە بەرەو ئۆتۆمبێلێک، بە گومانی هەبوونی کاڵای قاچاخ کاسبکارێکی گەنجی خەڵکی شاری بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەمەمەی ١٤٠٢، هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووریی “چۆمان”ی بانە بە گوومانی هەبوونی کاڵای قاچاخ تەقەی ڕاستەوخۆیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک کرد، […]

You May Like