دیواندەرە؛ فەرید بایدەست سزای ٢٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

فەرید بایدەست، هاوڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەرید بایدەست، هاوڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنەوە بە ٢٠ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران” و “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” دادگایی کراوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حوکمەکەی پێ ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و دەستگیریان کرد. ناوبراو پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوە لەگەڵیدا، بە دانانی بارمتە و تا کۆتایی دادگاکەی بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئامانجی سەردانی دوو ڕۆژەی بەشێک لە بەرپرسانی دەوڵەت بۆ سیستان و بەلووچستان

د ژانویه 13 , 2025
مەسعوود پزیشکیان و کۆمەڵێک لە ئەندامانی کابینەی دەوڵەت پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتنە پارێزگای سیستان و بەلوچستان و ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانبار گەڕانەوە بۆ تاران. پزیشکیان لە بەندەری چابەهار کە ناوەندی سەرەکی سەردانەکەی بوو، چووە ناو خەڵک و بەڵێنی پێدان کە لە ڕێگەی […]

You May Like