دەستگیرکردنی پێنج هاووڵاتی لە شارەکانی بانە و بۆکان

ئارمان موحەمەدی، سەعید موحەمەدی، موحەمەد موحەمەدی، سیامەک پیروتی و بێهزاد وەفادار لە شارەکانی بانە و بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەعید موحەمەدی و ئەم هاووڵاتییەیان لەگەڵ دوو منداڵەکەی بە ناوەکانی ئارمان و موحەمەد موحەمەدی دەستبەسەر کرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەعید و موحەممەد موحەمەدی پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ئازاد کران و ئارمان موحەممەدی، یەکێکی دیکە لە ئەندامانی بنەماڵەکەی، لە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە گواستنەوەی بۆ ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی شاری سنە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، سیامەک پیروتی تەمەن ٤٠ ساڵ و بێهزاد وەفادار، بەرپرسی سەندیکای بازرگانانی زێڕی بۆکان، تەمەن ٣٨ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە .

هێزە ئەمنییەکان بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادگا ئەو هاووڵاتییانەیان دەستگیرکردووە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەت و شوێنی دەستبەر بوونی ئەو هاووڵاتیانە نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تەتەی هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

پ سپتامبر 14 , 2023
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، گەنجێکی کۆلبەر بە ناوی “ئەحمەد عوسمان محەممەدیان” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری تەتەی هەورامان بە سەختی بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، کۆلبەرێک بە ناوی “ئەحمەد عوسمان محەممەدیان”، تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی […]

You May Like