دێهلوڕان؛ دەستگیرکردنی چوار هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

سەجاد سەیدمورادی، ڕەزا ئیبراهیمی، مێهدی حاتەمی و بەهمەن بالوی، چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری دێهلوڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٢، مێهدی حاتەمی هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێهلوڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان، سەجاد سەیدمورادی و ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانان، ڕەزا ئیبراهیمی، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری دێهلوڕان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی شاری ئەراک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بەهمەن بالوی خەڵکی دێهلوڕان و دانیشتوی شاری ئەراک و دەستبەسەریان کردووە و دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی خۆیدا گرتووە، کە بریتین لە کۆمپیوتەر و مۆبایلەکەی.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی مانەوە و تۆمەتی ئەو هاووڵاتییانە نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستگیرکردنی دوو چالاکی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س سپتامبر 19 , 2023
خەبات دێهدار، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لەگەڵ براکەی ڕامیار دێهدار، دوو چالاکی مەدەنی و کرێکاری لە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٢، خەبات دێهدار زیندانیی سیاسی پێشوو و ڕامیار دێهدار برای، دوو چالاکی مەدەنی […]

You May Like