بۆکان؛ سزای ١٠ مانگ بەندکردن بۆ مەنیژە خۆشنود

مەنیژە خۆشنود، هاووڵاتی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان بە ١٠ مانگ بەندی تەعزیری سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەپێی بڕیارێک لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان دراوە و لە شەمە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بۆ مەنیژە خۆشنود ڕاگەیەندرا، ناوبراو بەتۆمەتی تەبلیغ دژی ڕژیم، بە ١٠ مانگ بەندکردن سزادرا.

مەنیژە خۆشنود، ٥٦ ساڵان و هاووڵاتی بۆکان لە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا. ناوبراو پاش کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ گرتوخانەی بۆکان گواسترابوو. ناوبراو لە پێنجشەمە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ بەبارمتەی کاتی لە گرتوخانەی بۆکان ئازادبوو. ناوبراو لەماوەی دەستبەسەری لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری لە دۆخی ڕەزا عەلائی

ی اکتبر 13 , 2024
بەتێپەڕبوونی مانگێک لە دەستبەسەری ڕەزا عەلائی، دەرهێنەر و فیلمسازی شاری بانە، هێشتا لە دۆخی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەتێپەڕبوونی مانگێک لە دەستبەسەری ڕەزا عەلائی، دەرهێنەر و فیلمسازی بانە، هێشتا لە دۆخی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. بێ هەواڵی لە دۆخی ناوبراو نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە […]

You May Like